پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنی خەڵکی ئێرانە!

شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنی خەڵکی ئێرانە!

خەبات مێدیا: ئەفشین ئوستوار، بەڕێوەبەری دەفتەری نەخۆشیە نەگوازراوەکانی سەر بە وەزارەتی تەندرووستی ڕژیمی ئێران ، دەڵێت: بە پێی ئەو ئامارەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕا

خەبات مێدیا: ئەفشین ئوستوار، بەڕێوەبەری دەفتەری نەخۆشیە نەگوازراوەکانی سەر بە وەزارەتی تەندرووستی ڕژیمی ئێران ، دەڵێت: بە پێی ئەو ئامارەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە، ساڵانە ١٣٥هەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن، و پاش نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە دووەمین نەخۆشیە کە دەبێتە هۆی مردن لە نێو خەڵکی ئێران دا. ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی مردن بە هۆی شێرپەنجە لە ئێران لە چاو ڕێژەی جیهانی کەمترە، دەڵێت کە لەنێوان ئەو ١٣٥هەزار تووشبووە دا ٥٢ لەسەدی پیاوان و ٤٨ لەسەدی ئافرەتانن. بە پێی وتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی تەندرووستی، شێرپەنجەی مەمک، پڕۆستات، ڕیخۆڵەی گەورە و گەدە، بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لەئێران. ناوبراو هەروەها دەڵێت کە ١٦لە سەدی مردنەکان بە هۆی شێرپەنجەیە کە دوای نەخوشی دڵ، بە دووەم هۆکاری مردن لەقەڵەم دەدرێ لە ئێران.


3 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنی خەڵکی ئێرانە!

شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنی خەڵکی ئێرانە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن