پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شاندێکی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە بانگهێشتی ڕژیمی ئێران گەیشتە تاران

شاندێکی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە بانگهێشتی ڕژیمی ئێران گەیشتە تاران

خەبات مێدیا:ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان شاندێکی سیاسی تاڵیبانی ئەفغانستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ جەواد زەریف و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران گەیشتنە تاران .

خەبات مێدیا:ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان شاندێکی سیاسی تاڵیبانی ئەفغانستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ جەواد زەریف و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران گەیشتنە تاران . هەواڵدەریەکانی ناوخۆی ڕژیم باس لەوە دەکەن ،کە شاندی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە ڕێبەرایەتی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر" جێگری سیاسی تاڵیبان ، بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ هاتوون بۆ تاران . هەواڵدەریەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، پێداگریان کردوە کە سەردانی تالیبان لە سەر داوای ڕژیم بووە و لە بارەی ئاشتی لە ئەفغانستان وتووێژ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە ڕژیمی ئێران و تاڵیبان]یەکێک لەسەرەکی ترین هۆی ئاژاوە و بشێوی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدان، و ڕژیمی ئێران بە تاقی کردنەوەی مووشەک و پاڵاوتە کردنی ئۆرانیۆم و پشتیوانیکردن لە گرووپە ترۆریستییەکان، هێندەی دیکە لە چوارچێوەی رێکەوتنی بەرجام و ڕێکەوتن لەگەڵ زلهێزەکان جیهان دووردەبێتەوە.


3 ساڵ و 9 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شاندێکی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە بانگهێشتی ڕژیمی ئێران گەیشتە تاران

شاندێکی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە بانگهێشتی ڕژیمی ئێران گەیشتە تاران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن