پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسراییل گەڵاڵەیەکی بۆ عەمەلیات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئامادە کردووە.

ئیسراییل گەڵاڵەیەکی بۆ عەمەلیات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئامادە کردووە.

خەبات مێدیا: ئاویو کۆخاوی"، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسراییل، لەپێوەند بە ئەگەرەکان لە گەڕانەوەی ئامریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی بەرجام ئاگادریدا و وتی: هێزەکانی ئیس

خەبات مێدیا: ئاویو کۆخاوی"، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسراییل، لەپێوەند بە ئەگەرەکان لە گەڕانەوەی ئامریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی بەرجام ئاگادریدا و وتی: هێزەکانی ئیسراییل گەڵاڵەیەک بۆ عەمەلیات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی لەساڵی داهاتوودا ئامادە دەکات.کۆخاوی، لەدرێژەی قسەکانی دا وتی: ڕژیمی ئێران دەتوانێ‌ بڕیار بدات کە ئایا دەیهەوێ‌ بە نهێنی یان لە کردەویەکی هاندەرانەدا بەرەو بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوکەیی هەنگاو هەڵگرێ‌، بەپێی ئەو لێکدانەوەیە بە ئەرتەشم ڕاگەیاندووە کە جگە لەو گەڵاڵە عەمەلیاتیەی لەبەردەست دا٠Šە، چەند گەڵاڵەی عەمەلیاتی نوێی، ئامادە بکەن.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی، ئێمە چاودێری ئەو گەڵاڵانە دەکەین و لە ساڵی داهاتوودا پەرەیان پێ ئەدەین، بێگومان ئەوە ڕێبەرانی وڵاتن کە دەبێت لەپێوەند بە جێ بە جێ کردنی زەربەت لێدان بڕیار بدەن، بەڵام ئێمە ئەو گەڵاڵانە بە ئامادەکراوی دەخەینە سەر مێز.بەڕێوەبەری ستادی گشتی ئەرتەشی ئیسراییل ئاماژەی کرد: کە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ڕژیمی ئێران، تەنانەت بە ئاڵوگۆڕی ئەرێنی، چە لەباری عەمەڵیاتی و چەلەباری ستراتژی، خراپە و ڕێگەپێدان بەڕژیمی ئێران بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامەی ناوکەیی، هەڕەشەیەکی قەبوڵنەکراوە، و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی چەکی ناوکەیی لە هەموو ناوچەکە. 
کوخاوی وتی: ئەگەر ڕێکەوتنی ناوکەیی لەساڵی ۲۰۱٥ وەدیی بەهاتبایە، ئێستە ڕژیمی ئێران دەیتوانی بگاتە قۆناغی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی. چۆنکە لەوڕێکەوتنەدا هیچ سنوور و چاوەدێریەک دیاری نەکرابوو. هەروەها بەلەبەرچاولێگرتنی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران خاوەن سانتریفیۆژی پێشکەوتووە وڕێژەی ئۆرانیۆمی پاڵاوتەکراوی بەرزکردۆتەوە، دەردەکەوێ کە ڕژیمی ئێران چەندین مانگ یا تەنانەت چەندین حەوتووی ماوە کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی . هەروەها بە ئاماژە بە کاریگەری گەمارۆکان لەسەر ڕژیمی ئێران کردو ووتی دەبێ ئامریکا کەڵک لەم هەلومەرجە وەربگرێ و بیر لە ڕێکەوتنێک بکاتەوە کە کۆتایی بە گشت گەڵاڵە ناوکەییەکانی ڕژیم بێنێت . ڕۆژی پینج شەممە ۲٥ی بەفرانبار، هیۆم" ڕۆژنامەی سەرەکی ئیسراییل، لە بابەتێکدا نووسی: ئەرتەشی ئیسراییل خەریکی تاوتوێکردنی سێ خاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژیمی ئێرانە. پاش کوژرانی موحسین فەخریزادە" مەجلیسی ڕژیم ، بەپێی بڕیارێک، ئەرکی بەرزکردنەوەی پاڵاوتەکردنی ئۆرانیۆمی بە ڕادەی۲۰لەسەد خستۆتە ئەستۆی حکومەت و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە دەبێ قۆناغ بە قۆناغ جێ بە جێ بکرێ. بەڕاگەیاندنی فەرمی دەسپێکردنی بەرزکردنەوەی ڕێژەی پاڵاوتەکردنی ئۆرانیۆم، وڵاتانی ئورووپایی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی هەڵوێستیان گرتووە و داوای ڕاگرتنی ئەم بەرنامەیە لەلایەن ڕژیمەوە بوون.


3 ساڵ و 9 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسراییل گەڵاڵەیەکی بۆ عەمەلیات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئامادە کردووە.

ئیسراییل گەڵاڵەیەکی بۆ عەمەلیات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئامادە کردووە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن