هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

خەباتمێدیا: بەپێی دان پێدانانی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، رۆژی سێشەممە ۱۳رێبەندانی۹·بانکەکانی چینی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران کارناکەن، ئەو ئێرانیانەی کە لە وڵاتانی

خەباتمێدیا: بەپێی دان پێدانانی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، رۆژی سێشەممە ۱۳رێبەندانی۹·بانکەکانی چینی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران کارناکەن، ئەو ئێرانیانەی کە لە وڵاتانی دیکەن تەنانەت ئەوانەی کە کاری تیجاریش ناکەن حسێبی بانکیان لە حاڵی داخستندایە. لەم دۆخەدا، سات و سەودا کردن لەگەڵ چین لە ژێر ناوی دۆخی گەمارۆیی شکڵ دەگرێ، بە رێوشوێنی گەمارۆکانی پێشوو لەرێگەی بانکی کۆنلۆن ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر چین و رژیمی ئاخوندی بۆماوەی چەندین ساڵ و لە بواری جیاوازدا پێوەندی بازرگانی و سات و سەودایان هەبووە، بەڵام لەم ئاخرانەدا ئەم پێوەندیانە بەرتەسک بونەوە.
هەروەها چین وەکوو وڵاتانی دیکە قەبووڵ کردنی گەڵاڵەی پێوەست بوونی رژیمی ئێران بە کۆنوانسیۆنی دژایەتی لەگەڵ تاوانی بەرنامەڕێژی بۆکراوی سەرونەتەوەیی،ناسراو بە پالرمۆ، کردۆتە مەرجی هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەو رژیمە .
بانکی کۆنلۆن بۆ ڕێکخستنی پێوەندی بانکی رژیمی ئێران لەگەڵ چین لە دەورەی زیادکردنی گەمارۆکان لەدژی ئەو رژیمە و بەئامانجی نوێکردنەوەی گەمارۆکان لە دەوڵەتی پێشودا دروست بوو.
سەرمایەی سەرەتایی ئەم بانکە پێک هاتوە لە ئەرزی فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ چین کە لە چین بلۆکە کرابوو ،بەڵام ئەم بانکە لەئێستادا پشتگیری لە گەمارۆکانی دژ بە رژیم دەکات،بەرژیمیشی راگەیاندوە ئەوانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر سات و سەودایان لەگەڵدا ناکات.
دۆخەکە بەشێوەیەکە کە ناتوانن گەمارۆکانی پێشو دەور بدەنەوە،بەوهۆکارەی کە زۆربەی رێگەکان بە شێوازی جیاواز و یان تەنانەت لە لایەن خودی رژیمەوە ئاشکرا کراوە


5 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن