خەبات مێدیا: زیاتر لە ۲۰بەرپرسی پێشوویی ئوروپایی لە ڕاگەێندراوێکدا، وێڕای ئاماژە بە پەروەندەی ئەسەدوڵڵای ئەسەدی" دیپلۆماتی ڕژیمی ئێران، باسیان لە ڕۆڵی بەرپرسانی
خەبات مێدیا: زیاتر لە ۲۰بەرپرسی پێشوویی ئوروپایی لە ڕاگەێندراوێکدا، وێڕای ئاماژە بە پەروەندەی ئەسەدوڵڵای ئەسەدی" دیپلۆماتی ڕژیمی ئێران، باسیان لە ڕۆڵی بەرپرسانی باڵای ڕژیم لەترۆریزم کرد و خوازیاری دەرکردنی بەکرێگیراوان و مۆرەکانی ڕژیم لە ئوروپا بوون. هەروەها داوایان کردووە کە محەممەد جەواد زەریف لە پێوەند بە بۆمبدانانەوە لە کۆبونەوەی ساڵی ۲۰۱٨ی سازمانی مۆجاهدین وڵامدەر بێت. ئەسەدی، دیپلۆماتی ڕژیم لە وڵاتی ئۆتریش بوو کە مانگی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹· پاش دادگاییکردن، حوکمەکەی و ماوەی بەندکرانەکەی ڕادەگەێندرێ.
لەم ماوەدا مێدیاکانی ئاڵمان هەندێک بەڵگەیان دۆزیوەتەو کە دەرخەری ئەوەیە،ئەسەدی چەند هەزاریۆرۆیی وەرگرتووە و ڕۆڵی بووە لە بەڕێوەبردنی بازنەیەکەی گەورە لە مۆرەکانی ڕژیم لەئوروپا. لەدرێژەی ئەم ڕاگەیندراوە نووسراوە، وڵاتانی ئورووپایی مافی پەنابەری بە بەکرێگراوانی ڕژیم نەدەن و ڕژیمی ئێرانیان وەک ناوەندێک و سەرچاوەێکی ترۆریزمی نێونەتەوەیی ناوبردووە. و هەروەها داوایان کردووە پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ڕژیمی ئێران کەم بکەنەوە و ناوەندە ئایینی و کلتووری ، سفارەتخانەکانی ڕژیم بە وردەکاریەوە بپشکندرێن و هەڵوێستی کاریگەر لە بەرانبەر هەڕەشەکان، باجگیری و بەبارمتە گرتن لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بگیردرێ.
لە داواکارییەکانی دیکە کە لەم ڕاگەێندراوەدا هاتوە، کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئووروپایی بە یەکێک لە هۆکانی کردەوە ترۆریستییەکانی ڕژیمی ئێران لە قەڵەم دراوە، چۆنکە بەکرێگراوانی ڕژیم پێیان وایە دەتوانن هەمووکارێک بکەن و کەس بەرەنگارییان نابێتەوە، بەئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پاڵاوتنی ئۆرانیۆم لەلایەن ڕژیمی ئێران، کە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوکەییە، داوایان لە ڕێبەرانی ئوروپایی کردووە بەتوندی ڕژیم مەحکووم بکەن و پشتیوانی لە گەمارۆکان لە بەرابەر ڕژیم بکەن. لە کۆتاییدا لەپەیوەند بە کردەوە ترۆریستییەکانی دەسەڵات و بەرپرسانی باڵای ڕژیم، وێڕای پەروەندەی ئەسەدی، باسیان لە ڕۆڵی ڕژیمی ئێران لە بۆمبدانانی میکۆنۆس کردووە و هوشداریان داوە کە ئەگەر تەقینەوەی ساڵی ۲۰۱٨ی زایینی کۆبوونەوەی سازمانی موجاهیدین ڕووی بدابایە سەدان خەڵکی بێتاوان وکەسایەتی سیاسی دەکوژران. لەم ڕاگەێندراوەدا لەزاری ناوەندی ئەمنیەتی دەوڵەتی بلژیک نووسراوە: پیلانی ئەم هێرشە لەژێرناوی ڕێبەری ڕژیمی ئێران بووە.