خەبات مێدیا: شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندان، جەمال قاسمی هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی ژینکۆ، گیراون وگواستراونەتەوە
خەبات مێدیا: شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندان، جەمال قاسمی هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی ژینکۆ، گیراون وگواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار .
هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوو سەعید خالدی کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی ساتیار سەر بەشاری پاوەی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم گیراوە.
ئەمە لەکاتیکدایە کە ڕۆژی شەممە، ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد ،بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک لەسەر ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، گیراوە، ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی بەردەوام یارمەتی بومە لەرزەی کرماشان و کۆتۆل و لافاوی لۆڕستانی داوە و لە ناوەند و کەمپەینە خۆبەخشەکان چالاک بووە.
شایانی باسە لەماوەی کەمتر لە یەک مانگ ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە نزیک بە سەد کەس دەبێ، چارەنووسی زۆربەی ئەم کەسانە نادیارە.