خەبات مێدیا: ڕژیمی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوامە لە کوشتن و قڕکردنی گەلی کورد لەکوردستانی ئێران. لە بەردەوامی ئەو ڕەوتەدا، و بەپێی ئەو زانیاریانەی بە
خەبات مێدیا: ڕژیمی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوامە لە کوشتن و قڕکردنی گەلی کورد لەکوردستانی ئێران. لە بەردەوامی ئەو ڕەوتەدا، و بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست خەبات مێدیا گەیشتون، شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی ڕێبەندان، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی هاشم حەسەنی کوڕی عوسمان ناسراو بە عوسمانە چکۆل، خەڵکی شاری بانە و تەمەن ۳۴ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم، لە مەرزی هەنگەژاڵی بانە، کوژرا. ناوبراو، خاوەنی منداڵێک بوو، و ئەمڕۆ تەرمی ناو براو لەشاری بانە ئەسپەردەی خاک کرا.