پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ترۆریستی ڕژیمی ئێران لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە ئافریقا پوچەڵ کرایەوە!

هێرشی ترۆریستی ڕژیمی ئێران لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە ئافریقا پوچەڵ کرایەوە!

خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی ئیسراییل، لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریقای پوچەڵ کرایەوە، هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، سەرچاوە

خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی ئیسراییل، لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریقای پوچەڵ کرایەوە، هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، سەرچاوە ئیسراییلیەکان وتوویانە ڕژیم هێشتا بە دوای تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانییەوەیە و ڕژیم بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سەفارەتی ئیسراییل، ئامریکا، ئیمارات، بۆ هەندێک لە وڵاتان مەئموور دەنێرێ. بەڵام لەم ڕاپۆرتانە دا دیاری نەکراوە کام ڕێکخراو و سازمان ئەم هێرشەیان هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام چەند مەئمووری سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتە ئافریقاییەکان گیراون وبۆ شوێنێکی دیکە گوازراونەتەوە، ئەم کەسانە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئوروپایین. هەروەها سەرچاوە نەناسراوەکان ڕایانگەیاندووە ئەم کردەوانەی رژیمی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سلێمانی و موحسین فەخریزادەیە. شایانی باسە بۆمبێک لە نزیکی سەفارەتی ئیسراییل لە دێلهی " پێتەختی وڵاتی هند تەقییەوە، بەڵام خەسارەتی گیانی نەبووە و چەند ماشین خەسارەتیان لیکەوت.


3 ساڵ و 9 مانگ و 18 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ترۆریستی ڕژیمی ئێران لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە ئافریقا پوچەڵ کرایەوە!

هێرشی ترۆریستی ڕژیمی ئێران لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە ئافریقا پوچەڵ کرایەوە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن