شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە سەرپولی زەهاو

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە سەرپولی زەهاو

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی"جەواد ڕەزایی" کوڕی "موراد" لە گەڕەکی فولادی شاری سەرپولی زەهاو، بە هۆی کێشەی

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی"جەواد ڕەزایی" کوڕی "موراد" لە گەڕەکی فولادی شاری سەرپولی زەهاو، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ڕێبەندان، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی "نێرگس مروەتی میر حەسار" کچی "هەیبەت" خەڵکی گوندی قەرەبلاق، بە هۆکاری نادیار بە چەکی پەڕان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی "تارا تەمرخانی" لە شاری سەرپولی زەهاو کۆتایی بەژیانی خۆی هینا.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە شاری بومەلەرزە لێدراوی سەرپولی زەهاو ڕێژەی خۆکوژی بەرز بۆتەوە.


3 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە سەرپولی زەهاو

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە سەرپولی زەهاو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن