عەلی خامنەیی ڕێبەری رژیمی ئێران، لە درێژەی هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرزبوونەوەی حەشیمەتی ئێران، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان لە کۆبونەوەێکی ئۆنلاین،کە چەندین مەداحی
خەبات مێدیا:عەلی خامنەیی ڕێبەری رژیمی ئێران، لە درێژەی هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرزبوونەوەی حەشیمەتی ئێران، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان لە کۆبونەوەێکی ئۆنلاین،کە چەندین مەداحی دەسەڵات بەشداربون، داوای لە مەداحان(شایەرەکان) کرد هاندەری خەڵک بن تا منداڵیان ببێت. خامنەیی ڕۆڵی گرنگی مەداحان وەکوو مێدیایەک بۆ دەسەڵات زانی و منداڵبوونی بە یەکێک لە پێویستییەکانی جیهانی ئەمڕۆیی لە قەلەمدا.خامنەیی لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات کە نیوەی زیاتری لە خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و دابینکردنی بژیوی منداڵ کارێکی ئەستەمە.
و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی منداڵان و مێرمنداڵان لەڕادەبەدەرە. بە پیێ سەرژمێریەکان، حەشیمەتی ئێران لەساڵی ١٣٩٨ لە چاو ساڵی ١٣٩٥ نزیک بە ٣٢٠ هەزارکەس دابەزیوە. و لە چەندین ساڵی داهاتوودا نیوەی حەشیمەتی ئێران پیر دەبن و کیشە خانە نشینیان و بەساڵاچوان دێتە سەر کێشەکانی دیکەی کۆمەڵگە. خامنەیی باسی لە ڕۆڵی دایک کرد و هەمو ئەو کۆتوبەندانەی کە لە ناو ڕژیم ولە دژی ژنان بەکار دێت، رەدیکردەوە.ئەمە لە کاتیکدایە کە ژنان لە چەندین ساڵی ڕابردوو زۆرتر لە هەمووکاتێک لە خۆپیشاندان و ناڕزایەتییەکان لە دژی ڕژیمی ئێران بەشدار دەبن و سیاسەتی چەوساندن و چاوترسێنکردنی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ژنان، وایکردوە کە ژنان بەرەنگاری پێکهاتە سیاسییەکانی دژی ژن لەو دەساڵاتەدا ببنەوە.