خەبات مێدیا: ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێک دا کە ڕۆژی پێنج شەممە 16ی ڕێبەندان، بڵاو کرایەوە دەڵێت (خالید باØ·رفی) ڕێبەری القاعیدەی یەمەن، چەند مانگ پ
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێک دا کە ڕۆژی پێنج شەممە 16ی ڕێبەندان، بڵاو کرایەوە دەڵێت (خالید باØ·رفی) ڕێبەری القاعیدەی یەمەن، چەند مانگ پێش ئێستا دەست بەسەر کراوە و لەژێر چاودێریدایە.
لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە خالید باØ·رفی، ڕێبەری القاعیدە لە شێوە دوورگەی عەرەب، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2020، واتە چوار مانگ پێش ئێستا لە چالاکیەک لە وەڵاتی یەمەن دەست بەسەر کرا، و هەروەها سەعد بن عاتف العەولقی، جێگری باØ·رفیش هەر لەم چالاکیەدا لەشاری الغیزە، لە باشووری یەمەن کوژراوە.
ئەم ڕاپۆرتە ساڵێک پێش ئێستا بڵاو کراوەتەوە کە دۆناڵد تڕامپ، لە ڕێبەندانی ساڵی پار تەئکیدی کردەوە کە دامەزرێنەر و ڕێبەری القاعیدە لە شێوە دورگەی عەرەبستان لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، هەرلەو کاتەدا تڕامپ ڕایگەیاندووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیەکی دژە تیرۆریستی سەرکەوتووی بەڕێوە بردووە کە لەو چەلاکیەدا قاسم الریمی، دامەزرێنەر و ڕێبەری القاعیدە لە شێوە دورگەی عەرەبستان کوژراوە، هەر لەدوای ئەوە بوو کە خالید باØ·رفی وەکوو جێگری قاسم الریمی دیاری کرا.