خەبات مێدیا:لە کوردستان و شاری ورمێ ئافرەتێک لە ژێر ناوی شەرەف و ناموس لە لایەن ئامۆزاکانیەوە سووتێندراوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان ئافرەتێک بە ناوی عەشرەت ن
لە شاری ورمێ ئافرەتێک لە ژێر ناوی شەرەف و ناموس لە لایەن ئامۆزاکانیەوە سووتێندراوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، ئافرەتێک بە ناوی عەشرەت نیکخویی"تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی "گنگچین" لە تایفەی سۆمای برادۆستی ورمێ لە لایەن ئامۆزاکانیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە سوتێندرا. بە وتەی خەڵکی ورمێ، ئامۆزاکانی "عەشرەت نیکخویی" بەهۆی بڵاو بوونەی فیلمێک لەسەر پەیوەندی عەشرەت"لەگەڵ پیاوێک، دەست و لاقی دەبەستن و دەیسووتێنن و تەرمی سووتاوی عەشرەت، ئێستا لە پزیشکی قانونی ورمێیە.عەشرەت "دایکی سێ منداڵە، وپاش بڵاو بوونەوەی فیلم، هاوسەرەکەی لێی جیادەبێتەوە، بەڵام ئامۆزاکانی بە بیانووی ناموس دەیسووتێنن.بە پێی ڕێژەکان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ تا ئێستا ٧ ئافرەت لە کوردستان بەبیانوی ناموس لە لایەن خانەوادەکانیانەوە کوژراون.حەوتووی ڕابردوو هەواڵی کوشتنی ئافرەتێک لە سەردەشت لە لایەن براکەیەوە بە بیانوی ناموس بڵاو بۆوە و هەروەها ئافرەتێکی دیکە لە شاری ورمێ خۆی سووتاندووە و گیانی سپاردووە.