شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه

خەبات میدیا:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای ترۆریستی پاسداران بریندار بوون.ڕۆژی پێنجشەممە

خەبات میدیا:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای ترۆریستی پاسداران بریندار بوون.ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری “نەنۆڕ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەئووف دارینه” بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانه گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئەبووبەکر نادری” و “کامران ئەحمەدی” برینداربوون و لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” شاری بانه چارەسەرییان بۆ کراوە.


3 ساڵ و 9 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن