خەبات مێدیا: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە وتووێژێک لەگەل کاناڵی(سی بی ئێس)وتیØ› تا کاتێک رژیمی ئێران پاڵاوتنی ئۆرانیۆم ڕانرگرێ، ئامریکا گەمارۆکان هەڵناوەشێنێ
خەبات مێدیا: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە وتووێژێک لەگەل کاناڵی(سی بی ئێس)وتیØ› تا کاتێک رژیمی ئێران پاڵاوتنی ئۆرانیۆم ڕانرگرێ، ئامریکا گەمارۆکان هەڵناوەشێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خامنەیی مەرجی گەڕانەوەی ڕژیمی ئێران بۆ بەرجام، هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ناو بردووە. بایدن لە وڵامی هەواڵنێری ئەم کاناڵە ، کە ئایا بۆ گەڕانەوەی ڕژیمی ئێران بۆ وتووێژەکان، ئامریکا سەرەتا گەمارۆکان هەڵدەوەشێنێتەوە ؟ وتی( نا) ئەمە یەکەمین وتووێژی بایدن پاش هاتنە سەرکاری بۆ سەرۆک کۆماری ئامریکایە. ڕژیمی ئێران پاش هاتنە دەرەوەی دۆنالد ترامپ لە بەرجام، بەتەواوی بەڵێنەکانی خۆی پێشێلکردووە. و ڕادەی پاڵاوتنی ئۆرانیۆم تا ٢٠ لەسەد بەرز کردووە.هەروەها خامنەیی ڕایگەیاند، مەرجی گەڕانەوەمان بۆ بەرجام، هەڵوەشآندنەوەی گەمارۆکان بە کردەوە نەک لە سەر کاغەز و بە زمان.