خەبات مێدیا: نێد برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە 21ی ڕێبەندان، وتی: ئامریکا ئامرازی زۆری لەبەردەستدایە و لە هەمووشیان بۆ ڕێگری کردن لە بەر
خەبات مێدیا: نێد برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە 21ی ڕێبەندان، وتی: ئامریکا ئامرازی زۆری لەبەردەستدایە و لە هەمووشیان بۆ ڕێگری کردن لە بەرنامەی مووشەکی ڕژیمی ئێران کەڵک وەردەگرین.
نێد برایس، لەبارەی هاوکاری مووشەکی ڕژیمی ئێران و کۆریای باکوور وتی: ئێمە ڕێ لە ناردنی تێکنۆلۆژی بۆ وڵاتانی دیکە وەکو کۆریای باکوور دەگرین، و لەگەڵ هاوپەیمانانمان کاردەکەین تا ڕێ بگرین لەناردنی کەلوپەل و تێکنۆلۆژی بەمەبەستی پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی لەوڵاتانی دیکە، هەروەها گەمارۆکان وەکوو ڕێکارێک لەدژی چەکی ناوکەیی بەکاردێنین و ئەم گەمارۆیانە لە دژی ئەو کەسانە و ئەو دامەزراوانە کە پشتیوانی لە چەکی ناوکەیی دەکەن، وەگەڕ دەخەین.
هاوکات لە هەواڵدەری فەڕانسە لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە کراوە کە گرووپێک لە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاودێری گەمارۆکانی کۆریای باکوور دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران و کۆریای باکوور لەساڵی 2020لە بواری پەرەپێدان بە مووشەکی دوورهاوێژ و گواستنەوەی پارچەی بەرهەم هێنەری ئەم مووشەکانەی دووبارە دەسپێکردووە.