خەبات مێدیا: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کەندە سوورە" سەر بە شاری بانە و سێ کەسیان بریندار کردووە.
خەبات مێدیا: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کەندە سوورە" سەر بە شاری بانە و سێ کەسیان بریندار کردووە.
هیزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بە بیانووی ڕێگریکردن لە قاچاغی کەلوپەل، هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گوندەو ویستوویانە ماڵ و دارایی خەڵکی ئەم گوندە تاڵان بکەن، بەلام خەڵک بە خۆراگری و بوێریەوە بەرەنگاریان بوونەتەوە و بەو هۆیەوە هێزەکان تەقەیان لێکردوون و سێ کەس بە ناوەکانی ساڵح" عەبدوڵلا " و خالید ئیسماعیلزادە، بریندار بوون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە تەندروستی ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.