خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندان، خەڵکی گوندی "یووان" ی سەر بە پارێزگای کرماشان، ناڕەزایەتیان بۆ لەناوبردنی ژینگە و خاپوورکردنی تاقە سەر
خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندان، خەڵکی گوندی "یووان" ی سەر بە پارێزگای کرماشان، ناڕەزایەتیان بۆ لەناوبردنی ژینگە و خاپوورکردنی تاقە سەرچاوەی ئاوی ئەم گوندە بە بیانووی درووستکردنی ڕێگەوبان، دەربڕی وداوایان کرد بەرنامەی بەرینکردنی شەقامی کرماشان و کامیاران بە شێوەیەکی دیکە جێبەجێ بکرێ بۆ ئەوە تراویلکەی ئەم گوندە لەناو نەچێت. بە وتەی خەڵکی ئەم گوندە، ئەم تراویلکەیە جگە لەدابینکردنی ئاوی خواردن، بۆ گەشتیاری، ژینگە بۆ دەیان جۆر ماسی، پەلەوەر و جۆرەکانی ئاژەڵ، هەروەها سەرچاوەی ئاوی زیاتر لە ۱۰۰ هێکتار لە زەوی جوتیارانە کە لەگەڵ وشک بوونی، خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوە لە ژینگەی ئەم ناوچەیە دەکەوێ. گوندی یووان، لە گوندی میاندەربەند" سەربە پارێزگای کرماشانە کە بە پێی سەرژمێری ساڵی ۱۳٨٥، ۱·۲ کەس واتە چل بنەماڵەی تێدایە.