پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی عەرەبیØ› چەکدارانی حوسی بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن

هاوپەیمانی عەرەبیØ› چەکدارانی حوسی بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی فێوریە (٢٦ی ڕیبەندان) سەرتیپ ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە وتیØ› ئاژاوەگێرییەکانی چەکدارانی حو

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی فێوریە (٢٦ی ڕیبەندان) سەرتیپ ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە وتیØ› ئاژاوەگێرییەکانی چەکدارانی حوسی بەپێی پیلانەو ئەم ترۆریستانە بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن. هاوپەیمانی عەرەبی کە پشتیوانی دەوڵەتی یەمەنە، لە ڕۆژی شەممە ١٣ی فێوریە، (٢٥ی ڕێبەندان)هەواڵی لەناوبردنی پەهپادێکیان بڵاو کردەوە کە لە لایەن چەکدارانی حوسی بە ئامانجی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی (ئەبها)نێردرا بوو. هەروەها باسیان لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی ترۆریستی چەکدارانی حوسی کردوە کە بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران لە هەوڵی کردەوەی ترۆریستی لە دژی خەڵکی سڤیل و ناوەندە مەدەنییەکاندا بوون.
یەکگرتویی عەرەبی کە پشتیوانی دەوڵەتی یەمەنە، پێنج شەممەی ڕابردوو (٢٣ی ڕێبەندان) لە هەواڵێکدا باسی لەناوبردنی مووشەکی بالستیکی کرد، کە لەلایەن چەکدارانی حوسی بۆ سەر ناوچەی خەمیس مەشیت" هاوێژرابوو. 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا هێرشی پەهپادی تەقینەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی (ئەبها) لە باشووری سعوودی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردویان مەحکوم کرد. لەم ڕاگەێندراوە پێداگری کراوە، ئەم هێرشەی سەر فڕۆکەخانەی (ئەبها) کە حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارەتییان لە ئەستۆ گرتووە، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە.


3 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوپەیمانی عەرەبیØ› چەکدارانی حوسی بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن

هاوپەیمانی عەرەبیØ› چەکدارانی حوسی بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن