خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە وتاری ساڵانەیدا لە کۆنگرێسی ئامریکا ووتی : رژیمی ئاخوندی وەک پشتیوانی سەرەکی ترۆریزم، رژیمێکی رادیکاڵ، ناوبردو
خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە وتاری ساڵانەیدا لە کۆنگرێسی ئامریکا ووتی : رژیمی ئاخوندی وەک پشتیوانی سەرەکی ترۆریزم، رژیمێکی رادیکاڵ، ناوبردوو ووتی کە وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو رژیمە جددیە.
هەروەها ووتی بۆ ئەوەی رێگە نەدەین رژیم دەستی بگات بە چەکی ناوکەیی لە رێکەوتنی ناوکەیی کارەساتبار هاتینە دەر.
رژیمی ئاخوندی تاوانی هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی رەد کردۆتەوە. دەوڵەتی باراک ئۆباما کە لەگەڵ ئێران رێکەوتنیان هەبوو ووتی ئەم رێکەوتنە تا ماوەیەک کۆسپ دەخاتە سەر رێگەی رژیمی ئاخوندی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکەیی .
سەرۆک کۆماری ئامریکا پشتیوانی لە گەراندنەوەی گەمارۆکان بۆسەر ئێران کرد و ووتی ئەم گەمارۆیانە سەختترین گەمارۆیە کە دژ بە وڵاتێک دەسەپێندرێ.
ترامپ لە بەهاری ساڵی رابردوودا لەرێکەوتنی ناوکەیی هاتە دەر، باقی وتوێژکەران لەسەر بەرنامەی ناوکەیی وەک وڵاتانی هاوپەیمانی ئورووپایی واشێنگتۆن، لە رێکەوتنی ناوکەیی مانەوە.
گەمارۆکانی ئامریکا لە دژی رژیمی ئاخوندی بە دووجار وەگەرخرانەوە و واشێنگتۆن خوازیاری ئەنجامدانی وتووێژی زیاترە لەپێوەند بە بابەتگەلێکی جیاواز وەکوو بەرنامەی مووشەکی،بەرنامەی ئەتۆم و چالاکیەکانی رژیمی ئاخوندی لەناوچەکە،ئەمەش ئەو بابەتەیە کە تاران تائێستا قەبووڵی نەکردووە.
ترامپ ووتی: چاوپۆشی لەحکومەتێک ناکەین کە دروشمی دژ بە ئامریکا ئەدات یان هەڕەشەی لەناوبردنی یەهودیەکان دەکات.