ئەوەی ئاشکرایە ساڵانە چەندین ئاژەڵ و بەتایبەت ئاژەڵی دەگمەن دەمرن، تا ڕادەیەک کە مانگانە و حەفتانە هەواڵی کوژرانی شێر، ورچ وشامپانزە بڵاو دەبێتەوە.
خەبات مێدیا: ئەوەی ئاشکرایە ساڵانە چەندین ئاژەڵ و بەتایبەت ئاژەڵی دەگمەن دەمرن، تا ڕادەیەک کە مانگانە و حەفتانە هەواڵی کوژرانی شێر، ورچ وشامپانزە بڵاو دەبێتەوە. حەوتووی ڕابردوو هەموو باڵندەکانی باخی باڵندەکانی شاری قوم بە هۆی تەشەنەسەندنی ئانفلۆنزای مەترسیداری باڵندە، لە ناو چوون. ئەم هەواڵانە جێگای سەرسوورمان نین، چونکە لە ماوەی حەوتوو و مانگانی ڕابردوودا لەم چەشنە ڕووداوانە زۆر بووە و لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ شێری (هەرمان )ی ئێرانی نەخۆش کەوت و لە سەرماوەزی ٩٩بەبری مێینە لە باخچەی ئاژەڵانی ئێرەم" و خەزەڵوەری ٩٩ شامپانزەی باخی ئێرەم "و بەفرانباری ساڵی ٩٨ زەڕافە و بەبری باخچەی ئاژەڵان لە سەفادەشت و گەلاوێژی ٩٨ توولەی بەبر لە باخچەی ئاژەڵانی شاری مەشهەد، کوژراون. کێشەی دیکە لە باخچەی ئاژەڵانی ئێران نەبوونی ئاماری ڕاستەقینە لە سەر ئەم قەیرانەیەو بە نەبوونی ئامارێکی درووست، ئاستی ئەم کارەساتە نادیار دەبێ و چارەسەر کردنی ئەستەمتر دەبێ ، ڕژیم لە ئاشکرا کردنی ئاماری زیانبار خۆ دەبوێرێ و نایهەوێ ڕاستی ڕەوشی خراپی ئاژەڵان بڵاو بێتەوە،و تەنانەت زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێز داوای داخستنی باخچەی ئاژەڵان دەکەن. باخچەی ئاژەڵان لە ئێران بە پێی بڕیاری کۆن بەرێوە دەچیت و ئەمەش بۆ خۆی جێگای رەخنەیە و دەبێ بڕیارەکان بەڕۆژ بکرێ، و بە پیێی بڕیاری جیهانی باخچەی ئاژەڵان بەڕێوە بچێت. بەڵام سەرەڕای کارەساتی کوشتنی ئاژەڵان، تا ئێستا هەواڵێک لە چاکسازی بڕیارەکان نییە.