خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان بەرپرسانی دادوەری بولغارستان، هەواڵێکیان لەسەر دۆزینەوەو دەست بەسەرداگرتنی ٤٠ ١کیلوگرەم هێرۆیین لە کانتینرەکانی تایبەت بە
خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان بەرپرسانی دادوەری بولغارستان، هەواڵێکیان لەسەر دۆزینەوەو دەست بەسەرداگرتنی ٤٠ ١کیلوگرەم هێرۆیین لە کانتینرەکانی تایبەت بە ڕژیمی ئێران بڵاو کردەوە. بە پێی وتەی دادوەری بولغارستان،ئەو کەشتییەی کە هەڵگری ئەم هیرۆئێنە بووە، ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندان، لە دوبەی گەیشتۆتە بەندەری وارنا" لە دەریای ڕەش. بە پێی ڕاپۆرتەکان کارمەدانی گومرۆکی بولغارستان نزیک بە ٥٠ ٠ بەسە هێرۆیینیان لە نێو ئەم کانتینرانە دۆزیوەتەو و ڕایانگرتووە. دادوەری بولغارستان دەلێت : خاوەنی ئەو کۆمپانییە کە ئەم کانتینرانەی هاوردەی لغارستان کردوە،مەئمورێکی گومرۆکەو بە تۆمەتی قاچاغی مەوادی هۆشبەر گیراوە. نرخی ئەو هیرۆئینە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دولارە، لەکاتێکدا نرخی ئاشکرای لە نێو بازاڕەکان زیاترە. یەکێک لە گەورەترین باری هێرۆیین لە مێژوویی بەڕێوەبەری گومرۆکی بولغارستان، ٧١٢ کیلۆگرام بووە و لە دوو بارهەڵگری تایبەت بە ئێران دۆزراوەتەوە.