به‌داخه‌وه ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دایه ئامینە مەولوودی، هاوسەری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو مامۆستا محەممەد ماملێ، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری مە
به‌داخه‌وه ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دایه ئامینە مەولوودی، هاوسەری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو مامۆستا محەممەد ماملێ، لە تەمەنی ۸٤ ساڵیدا لە شاری مەهاباد ماڵاوای لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
دایه ئامینه که‌سێکی خه‌باتکار و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی کوردانه بووه و به‌شداری چالاکانه‌ی هه‌بووه له خزمه‌ت به‌دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات به‌و بۆنه‌وه هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وخزم و کەسوکاری ده‌کا. خوای گەورە سەبوری هەموو لایەک بدات و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
1ی ڕەشەممەی 1399