پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات سەبارەت بە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک

ڕاگەیاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات سەبارەت بە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک

زمانی هەر نەتەوە و گەلێک سەرەڕای ئەوەی کە یەکێک لە کەرەستە و ئامرازەکانی پێوەندی نێوان تاکەکانە لەگەڵ یەکتر و لێک حاڵی بوون لە کار و ئەرکی ڕۆژانە لە بوارەکانی،

زمانی هەر نەتەوە و گەلێک سەرەڕای ئەوەی کە یەکێک لە کەرەستە و ئامرازەکانی پێوەندی نێوان تاکەکانە لەگەڵ یەکتر و لێک حاڵی بوون لە کار و ئەرکی ڕۆژانە لە بوارەکانی، ئابوری و بازرگانی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و دەربڕینی داخوازیەکانیان و خۆ ناساندن و دەربڕینی شادی و شین، ناسنامە و کەرامەت و پێناسەی کەسایەتی تاک و ڕەمزی بوونی نەتەوەیە. یەکێک لە هێماکانی نەتەوەیی و جیاکردنەوەی نەتەوەکان لە یەکتری، بێجگە لە نیشتمان و کلتور و داب و نەریتە نەتەوایەتیەکان، زمانی دایکی نەتەوەکانە.
پاراستن، پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنی زمان و کلتوری نەتەوایەتی هەر گەلێک، نیشانەی پێشکەوتن و بەرەوپێش چوونی ئەونەتەوەیەیە لە بوارەکانی: فەرهەنگی، ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بە بێ گەشەو پاراستنی زمان، نەتەوەکان بەرەو لاوازی و بێ دەرەتانی و ژێردەستەیی و چاو لەدەستی و لە ئاکام دا بەرەو فەوتان و لە ناو چوون دەڕۆن.
گەلی ئێمە گەلی کورد لە کوردستانی پان و بەرین دا، سەرەڕای دابەشکراوی و نیشتمان داگیرکراوی لە بواری نەتەوایەتی، نیشتمانی، ئابووری، فەرهەنگیەوە، لە هەرکام لە پارچە داگیرکراوەکانی کوردستان دا، زمان و داب و نەریت و فەرهەنگی نەتەوایەتیشی یاساغ کراوە و هەر کام لە رژیمە دیکتاتۆرەکانی کوردستان لە قۆناغ و سەردەمە جۆراو جۆرەکاندا بە جۆرێک و بە پیلان و گەڵاڵەی دژمنانە، سەرەڕای نکۆلی کردن لە ماف و ئازادیە نەتەوایەتی و نیشتمانیەکانمان، لە هەوڵی فەوتان و لە ناوبردنی زمانەکەماندا بوون. بەڵام گەلی ئێمە لە هەموو سەردەم و قۆناغەکانی خەباتی نەتەوایەتی بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و گەیشتن بە بەختەوەری، پاراستن و پەرەپێدانی زمانی شیرینی کوردی، بە یەکێک لە بنەما و ئەرکە نەتەوایەتیەکانی زانیوە و لەم بوارەدا، رووناکبیران و زمانوانانی دڵسۆزی زمان و کلتور و فەرهەنگی نەتەوایەتیمان، سەرەڕای گیرو گرفت و کۆسپ و لەمپەرەکانی سەر ڕێ، زمانەکەمانیان لە لاواز بوون و فەوتان پاراستووە و ئەو ناسنامە نەتەوەییەمانیان نەوە لە دوای نەوە گەیاندۆتە قۆناغێک کە ئێستا بە خۆشحاڵیەوە هەر تاکێکی کورد لەم بارەوە خۆی بە بەرپرسیار و دەین دار دەزانێ و بە بێ سڵکردن لە تەنگ و چەڵەمەکان و بێ ترس لە هەڕەشە و تۆقاندنی دژمنانی داگیرکەری نیشتمان و زمان و فەرهەنگمان، هەرکام لە بەرخۆیەوە لە خەمی زمانی نەتەوەکەمان دان. لە ساڵیادی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک دا، وێڕای پیرۆزبایی گەرم بەم بۆنە پیرۆزەوە، داوا لە تێکڕای ڕووناکبیران، نووسەران، زمانزان و زمانوانان، هونەرمەندان بە هەموو بەشەکانی هونەرەوە، ڕاگەیاندکاران، شاعیران و تێکڕای دڵسۆزان دەکەین کە بەوپەڕی ئەمانەتەوە لە خەمی پاراستن و پەرەپێدانی زمانەکەمان دابین و نەهێڵین دژمنان بەپیلان و گەڵاڵەی نەویستانەیان لە ژێر هژمونی زمان و فەرهەنگی خۆیان دا زمان و کلتوری نەتەوایەتیمان بشێوێنن .
پیرۆزبێ رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات
3ی ڕەشەممەی 1399ی کۆچی خۆری


3 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات سەبارەت بە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک

ڕاگەیاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات سەبارەت بە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن