خەبات مێدیا: عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیم لە نوێترین فتوایی دا دەڵێت، پێویستە حیجابی کەسایەتیەکانی ناو فیلمە کارتۆنی و ئەنیمەیشنەکان ڕەچاو بکرێ.لە کاناڵی فقە و ئە
خەبات مێدیا: عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیم لە نوێترین فتوایی دا دەڵێت، پێویستە حیجابی کەسایەتیەکانی ناو فیلمە کارتۆنی و ئەنیمەیشنەکان ڕەچاو بکرێ.لە کاناڵی فقە و ئەحکامی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی، خامنەیی لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە (ئایا ڕەچاوکردنی حیجاب بۆ کەسایەتیەکانی ناو کارتۆن و ئەنیمەیشنەکان پێویستە)؟ دەڵێت: پاراستنی حیجاب لەناو کارتۆن و ئەنیمەیشنەکاندا، بە لە بەرچاوگرتنی لێکەوتەکانی نەبوونی حیجاب لەناو ئەنیمەیشن و کارتۆنەکان دا، پێویستەو دەبێ ڕەچاو بکڕێ.
بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە ئەم فتوایە تاچەندە لە سەر بڵاوکردنەوەی فیلم و ئەنیمەیشنەکان کاریگەری دەبێت. زۆربەی ئاخوندان و تاقمە توندڕەوە مەزهەبییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لەسەرەتای هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی خومەینی تا ئێستا دژی بڵاوکردنەوەی فیلم و سریاڵی دەرەکین کە ئافرەتان بێ حیجابن و وەکوو هۆکاری هاندانی بێ حیجابی لە کۆمەڵگەی دەزانن.