پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.

خەبات مێدیا: پێنج ڕۆژ دوای تەقەکردن لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی لە سنووری ئاسکان لە نزیک شاری سەراوان، ی بەلووچستان ،بارودۆخی شارەکانی بەلووچستان لە لایەن هێزە

خەبات مێدیا: پێنج ڕۆژ دوای تەقەکردن لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی لە سنووری ئاسکان لە نزیک شاری سەراوان، ی بەلووچستان ،بارودۆخی شارەکانی بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە خراونەتە ژێر چاودێری و ئینتەرنێت لە زۆربەی ئەم شارانە بڕاوە و هیچ هەواڵێک لە ڕادەی گیراو و بریندار و کوژراوان و هەل و مەرجی ژیانی خەڵک نییە.
عەبدوڵڵا عارف، بەڕێوەبەری کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە پێوەندیەک لە گەڵ ڕادیۆ فەردا دا وتی: هەلومەرجێکی ئەمنییەتی لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانەوە باڵی بەسەر شارو ناوچەکەدا کێشاوە و بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە کە هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی سیستان و بەلووچستان بە پیر داواکاری چالاکانی بەلووچ بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی و کوژراوانی ئەو ناڕەزایەتیان، مانیان گرتووە و لە زۆربەی شارەکان خەڵک لە بەرانبەر بنکە ئەمنی و ئینتزامیەکان دەستیان داوەتە خۆ پیشاندان و گردبوونەتەوە، و هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە و لە زۆربەی شارەکان خەڵک هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی پۆلیس و دەستیان بە سەردا گرتوون.


3 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن