خەبات مێدیا: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەممە، وتی: مەبەست لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران دەبێ بزا
خەبات مێدیا: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەممە، وتی: مەبەست لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران دەبێ بزانێت کردەوەکانی بێ وەڵام نامێنێت. هەروەها ڕژیمی ئێران دەبێ ئاگای لە کردەوەکانی خۆی بێت. وەزارەتی بەرگریی ئامریکا(پێنتاگۆن) ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەممە، ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئامریکا بنکەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سووریە کردووەتە ئامانج. هەروەها ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتی: لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو دا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئێمە و یەک کەس کوژراوە و و چەندین کەس برینداربوون، ڕژیم دەبێ ئەوە بزانێت کە ئێمە وەڵامیان ئەدەینەوە.