خەبات مێدیا: یەکشەممە ١٠ ی ڕەشەممە، کاتژمێر ١٠ ی شەو، ئیسراییل هێڕشی کردۆتە سەر بنکەکانی سپای قودس لە سووریە. ئەم هێرشانە کە گەڕەکی سەیدە زینەب، لە باشووری دیمەشق
خەبات مێدیا: یەکشەممە ١٠ ی ڕەشەممە، کاتژمێر ١٠ ی شەو، ئیسراییل هێڕشی کردۆتە سەر بنکەکانی سپای قودس لە سووریە. ئەم هێرشانە کە گەڕەکی سەیدە زینەب، لە باشووری دیمەشقی کردۆتە ئامانج و بنکەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان لەوێ نیشتەجێن، لەئاکامدا چەند ئەفسەری پلەبەرزی سپای قودس کوژراون. ئەم هێرشە لە کاتێکدا کراوە کە بەرپرسێکی باڵای ئیسراییل رۆژی شەممە وتی: بە پێی بەراورد و پشکنینەکان، ڕژیمی ئێران لە تەقینەوەی کەشتییەکی ئیسراییل لە عەممان بەرپرسیارە و ئەمە وەکوو تۆڵەیەک لە قەڵەم دراوە. ڕژیمی ئێران تا ئێستا لە ئاست ئەم هێرشە بێدەنگ بووە.