خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە، هێزەکانی جەیشولعەدل هێرشیان کردە سەر ماشینی سپای ترۆریستی پاسداران، ئەم هێرشە لە ناوچەی کەشتگان لە بەشی بەم پشت "سەر بە
خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە، هێزەکانی جەیشولعەدل هێرشیان کردە سەر ماشینی سپای ترۆریستی پاسداران، ئەم هێرشە لە ناوچەی کەشتگان لە بەشی بەم پشت "سەر بە شاری سەراوان ڕوویداوە. ئەوە چەندەمین هێرشی ئەم گرووپەیە بۆ سەر هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسدارانە. لەم هێرشەدا یەکێک لە ماشینەکانی سپای پاسداران تێکشکاو یەکێکیان دەست هێزەکانی جیشولعەدل کەوتوە. هەروەها یەکێک لە هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران کوژرا و یەک کەسیش بە دیل گیراوە. لەوماوەدا کە خەڵکی سەراوان لە دژی ڕژیم راپەڕین کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕژیم ، و ئینتەرنێتی ئەم شارانە بڕاوە و ناهێڵین هیچ هەواڵیک لە هەلومەرجی شار و خەڵک بگاتە دەستی هەوالدەرییەکان و چەندین ناوەند و رێکخراوی مەدەنی و سیاسی بۆ دیفاع لە خەڵکی بەلووچ ڕاگەیندراویان داوە.