خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی بی ٥٢ی ئامریکا لەسەر ئاسمانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا فڕین، و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس،
خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی بی ٥٢ی ئامریکا لەسەر ئاسمانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا فڕین، و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس، لەم کاتەدا کە نێوان ڕژیمی ئیران و ئامریکا لە هەمیشە ئاڵۆزترە، هۆشدارێکە بۆ سەر ڕژیمی ئێران . ئەم فڕۆکانە تەنیا ٩ ڕۆژ پاش هێرشی کەشتی ئیسراییلی لە ئاوەکانی دەریای عەمان فڕیون. فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک و بەبێ ناوبردن لە ڕژیمی ئێران، ڕایگەیاند: کە ئامانجی ئەم فڕینە( ڕاگرتنی دەستدرێژی و دڵنیاکردنی هاوپەیمانانی ئامریکا بە پێبەندبوونمان بە بەلێنەکانمان).