پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دایکی ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

دایکی ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

خەبات مێدیا: دایە زێنەب محەمەدپوور دایکی کاک شۆرش خەبات ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی دانمارک، کۆچی دوایی کرد.

خەبات مێدیا: دایە زێنەب محەمەدپوور دایکی کاک شۆرش خەبات ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی دانمارک، کۆچی دوایی کرد.
دایە زێنەب لە دوای چەندین مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، بەداخەوە دوێنێ لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دوا ماڵئاوایی دایە زێنەب محەمەدپوورەوە، پرسە و سەرەخۆشی بە کاک شۆرش خەبات، خانەوادە و تێکڕای کەس و کار دەڵێ و لەم خەمە گەورەدا خۆی بە شەریک و هاوبەشی خزمان لە نێزەرۆ و شاری بانە دەزانێ.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی دایە زێنەب بە بەهەشتی بەرین شاد کات و سەبر و خۆراگری بە کاک شۆرش و باقی کەس و کار ببەخشێ.
انا للە و انا الیە راجیعون
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
۱۹ی ڕەشەممەی ۱۳۹۹


3 ساڵ و 8 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دایکی ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

دایکی ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن