خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی ڕەشەممە، ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمارۆیان خستۆتە سەر عەلی هیممەت
خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی ڕەشەممە، ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمارۆیان خستۆتە سەر عەلی هیممەتی و مەسعوود سەفەری کە هەر دووکیان لێکۆڵەری ئیتڵاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانن و کەس و کاری نزیکی ئەم دوو کەسە مافی ڕۆیشتن بۆ ئامریکایان نییە. وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو ڕاگەیاندراوە دا هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی گرتنی نادادپەروەرانەی زۆرێک لە کەسەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، شکەنجە و سزای بێبەزەییانە و نامرۆڤانە، سوکایەتی کردن بە زیندانیانی سیاسی و گیراوان لە ماوەی ڕاپەرینەکانی ساڵی ٢٠ ١٩ و ٢٠ ٢٠ لە ئێران. مەهدیە گوڵڕوو زیندانی سیاسی، شکەنجەگەری خۆی بە ناوی عەلی هیممەتیان ناسراو بە رەئوف، لە چەندین وێنە کە لە کۆبوونەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم لەگەڵ خوێندکاران بڵاو بۆتەوە، ناساند. هەروەها مەسعوود سەفەری ناسراو بە سەتتار" لە لایەن زیندانییانی سیاسی ئاشکرا بوو .