خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ گوترش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە 20ی ڕەشەمێ بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی شەڕی ناخۆی سووریە ئاماژە بەوەی کە 60لە سەدی لە
خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ گوترش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە 20ی ڕەشەمێ بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی شەڕی ناوخۆیی سووریە ئاماژە بەوە کرد کە 60لە سەدی لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە برسییەتیە دەژین. هەلومەرجی سووریە وەکوو کابوسێکی زیندووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتەرز، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی، نیوەی منداڵانی سووری هیچ کاتێک ڕۆژێکی بێ شەڕیان نەبینیوە و 60لەسەدی خەڵکی ئەم وڵاتە لەژێر هێڵی برسییەتیدان. هەروەها سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێراندا وتیØ› سووریە لە لاپەڕەی یەکەمی هەواڵدەریەکاندا لابراوە، بەڵام هێشتا وەکوو کابوسێکی زیندووە. بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریە بە سەرکوتکردنی خەڵک لە ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠ ١١ی ئەم وڵاتەی بەرەو شەری ناوخۆیی کێشاندووە. لەم شەڕەدا ڕووسیە و ڕژیمی ئێران لە بەشار ئەسەد پشتیوانیان کردووە و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە وەکوو تورکییە لە دژبەرانی بەشار ئەسەد پشتیوانییان کردووە. ئانتۆنیۆ گۆترش پیداگری کرد، یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی زۆرترمان پێویستە بۆئەوەی ڕەوانەی سووریە بکرێ. ناوبراو باسی لەوەکرد کە چەندین جار داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، تا لەم بارەوە ڕێکاری درووست بگرنە بەر. ڕووسیە یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تا ئێستە ١٦ جار بڕیاری شۆرای ئەمنییەتی هەڵوەشاندووەتەو.