پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی ئەرتەشی ڕژیم باس لە بەشداریان لە سەرکوتی خەڵک دەکات.

فەرماندەیەکی ئەرتەشی ڕژیم باس لە بەشداریان لە سەرکوتی خەڵک دەکات.

خەبات مێدیا: کەیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران بە ئاشکرایی باس لە سەرکوتی خەڵک لە راپەڕینی ساڵی ١٣٩٧ لە ئێراندا دەکات.

خەبات مێدیا: کەیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران بە ئاشکرایی باس لە سەرکوتی خەڵک لە راپەڕینی ساڵی ١٣٩٧ لە ئێراندا دەکات.
ناوبراو لەتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم، بەشداری کردنی ئەرتەشی لە سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری 1397، وەک نمونەیەک لە مەئموریەتە پڕ شانازیەکانی ئەرتەشی ناوبرد و هەروەها دەڵێت کە هەرچەند ئەو ئەرکە بە ئەرتەش نەسپێردرابوو، بەڵام ئێمە ئامادەیی تەواومان بوو.
حەیدەری دەڵێت: ئەرتەش توانی لەو شارانەی کە ئاڵۆزی تێدابوو، بە سەرکوتی خەڵک ئارامی جێگیر بکات.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا، شەپۆلی ڕاپەڕین لە دژی ڕژیم و ڕێبەری ڕژیم (عەلی خامنەیی) گەیشتووتە لووتکە، کە گرنگترینیان لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ و خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨بووە. سەدان کەس لە خەڵکی ئێران لەم ڕاپەڕینانە کوژراون.
پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە دەکرد کە سپای ترۆریستی پاسداران و بەسیج و هێزی ئینتزامی خەڵکیان سەرکوت دەکرد، ئەمە یەکەمجارە ئەرتەش بە ئاشکرا باس لە سەرکوتی خەلک لەم ڕاپەڕینانە دەکات.


3 ساڵ و 8 مانگ و 8 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فەرماندەیەکی ئەرتەشی ڕژیم باس لە بەشداریان لە سەرکوتی خەڵک دەکات.

فەرماندەیەکی ئەرتەشی ڕژیم باس لە بەشداریان لە سەرکوتی خەڵک دەکات.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن