پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر کەمال مەزهەر

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر کەمال مەزهەر
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

به‌داخەوە کەسایەتیی دیار و مێژوونووسی ناوداری گەلەکەمان دوکتور کەمال مەزهەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وولاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

به‌‌‌داخەوە کەسایەتیی دیار و مێژوونووسی ناوداری گەلەکەمان دوکتور کەمال مەزهەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وولاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

دوکتور کەمال مەزهەر ته‌‌‌مه‌‌‌نی خۆی بۆ زانست و خزمەتی مرۆڤایەتی و نەتەوەکەی تەرخان کرد و جیاواز لە بەشداری کردنی ڕاستەوخۆی لە شۆڕشدا،به‌‌‌  نووسینەوەی مێژووی گەلی کورد، خزمەتی بەرچاوی بە خەباتی مافخوازانەو مێژووی پڕ لەرەنج و گیان فیدایی تێکۆشەران و ئەو کارەساتانەی بە سەر نەتەوەکەماندا هاتوە، کرد.

 لێکوڵینه‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌ مێژووی و زانستیه‌‌‌کانی  دوکتور کەمال مەزهەر، بوونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان و ئه‌‌‌رشیڤ ومێژووی نەتەوەی کوردی ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌نتر کرد.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی دوکتور کەمال مەزهەر بە خەسارەتێکی گەورە بۆ گەلی کوردو خەباتی مافخوازانەی ده‌‌‌زانێ و بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو زانا گەورەیە سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕیزی و خزم و دۆستانی ڕادەگەێنێ‌. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 کومیتەی ناوەندی ١٧ ی مارسی ٢٠ ٢١


3 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر کەمال مەزهەر

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر کەمال مەزهەر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن