خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم رێگەیان نەدا رێورەسمی نەورۆز لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەچێ.
خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم رێگەیان نەدا رێورەسمی نەورۆز لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەچێ. بەپێی بانگەوازی چالاکانی ناوخۆ، بڕیار وابوو رێورەسمی نەورۆز و پێشوازی لە ساڵی نوێ رۆژی هەینی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەبچێ بەڵام هێزەکانی رژیم رێگریان لە چوونی خەڵکی بۆکان و شارەکانی دەورووبەر بۆ تەرەغە کرد.
هاوشێوەی ساڵانی پێشوو خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەورووبەر بریاریان دابوو بۆ پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێ رێورەسمێکی بەشکۆ لە سەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەبەرن، بەڵام هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم هەموو ئەو رێگانەی دەچوونە تەرەغەیان داخستبوو و رێگەیان بە خەڵک نەدا بچنە سەر تەرەغە. لە دوای ئەو دۆخە بەشێک لە بەشداربووان چوونە لەسەر بەردەزەرد و لەوێ شادی و خۆشیان گێڕا و بەشێکیش بەبێ گوێدانە هێزەکانی رژیم بەپێ لە دێی باغچەوە چوونە تەرەغە بەڵام سپا هێزێکی زۆری لە دەورووبەری تەرەغە بەڵاوە پێ کرد و هەرشەی تەقە و گرتنی لە ئامادەبووان کرد.
ئەو ژمارە شاخەوانەی لە دێی باغچەوە چبوونە تەرەغە هەر لە دامێنی چیاکە بە گۆرانی و هەڵپەرکێ و سرودی شۆرشگێڕانە پێشوازیان لە نەورۆزی ١٤٠ ٠ و بەهار و ساڵی نوێ کرد. شایانی باسە هەموو ساڵێک لە سەر لوتکەی تەرەغە رێورەسمی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن چالاکانی نێوخۆوە بەرێوە دەبرا بەڵام ئەو ساڵ بەهۆی پێشوازی بەرچاوی خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەورووبەر لە پانگەوازی ئەنجومەنەکان، هێزەکانی رژیم پێشیان لە بەرێوەچوونی ئەو رێورەسمە گرت.