پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
خه‌بات میدیا

خەبات مێدیا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠ ٠  به‌رامبه‌ر به‌ ٢٠  مارسی ٢٠ ٢١ لە بنکەی ناوەندی و


خەبات مێدیا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ١٤٠ ٠  به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٠  مارسی ٢٠ ٢١ لە بنکەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی  به‌‌‌شێک له‌‌‌ ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگەو ئه‌‌‌ندامان ڕێوڕه‌‌‌سمی ساڵی تازه‌‌‌ی ٢٧٢١ی کوردی – ١٤٠ ٠ ی هە‌تاوی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو.

سەرەتای بەرنامەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و  پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی  سکرتێری گشتی،  لەلایەن بەڕێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتەوە پێشکەش کرا.  پاش پێشکەش کردنی بەرهەمێکی هونەری لە لایەن هونەرمەند کاک مێهریاری کۆماسی، پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات، بەم بۆنەوە لەلایەن بەڕێز کاک ماردین زاهێدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانەوە پێشکەش کرا.

دوای پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی شیعرو گۆرانی و هه‌‌‌ڵپه‌‌‌ڕکێ، دوابڕگەی ڕێوڕەسمەکە مه‌‌‌‌شخه‌‌‌ڵی نه‌‌‌ورۆز له‌‌‌لایه‌‌‌ن  بەرێز خاتوو زێنەب حوسێنی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵگیرسا. ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکێ و خۆشی دەربرین تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.



3 ساڵ و 7 مانگ و 30 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن