خەبات مێدیا: عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران لە نوێترین وتاری خۆی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی ڕەخنەی لە چاوەدێری نەکردن تۆڕەکۆمەڵایتییەکان کردووە و ڕەخ
خەبات مێدیا: عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، لە نوێترین وتاری دا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی، ڕەخنەی لە چاودێری نەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتووە بەوەی کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جێگایەکی بێخاوەنە و وتی: سەرەڕای ئەوەی کە من چەندین جار پێداگریم کردووە کە ڕەچاوبکرێ و جێگەی شانازی نییە کە لە وڵاتی ئێمە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان شوێنێکی ئازادە و دەبێ بەڕێوەبەری بەدەستی خۆمانەوە بێ. حوسەین سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وەڵامی عەلی خامنەیی داوەتەوەو دەڵێ: ئێمە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەم بێبەندوبارییە دەردێنین. ترسی ڕژیم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هۆی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ئاگاداربوونەوەی خەڵکە و مەبەستیان کپکردنی دەنگی ئازادیخوایی چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە. تائێستا چەندین بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی گیراون و چەندین چالاکی سیاسی ومەدەنی لەسەر ئینستاگرام بێ سەروشوێن کراون.