خەبات مێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ۲۲ی خاکەلێوە، کاسبکارێکی کورد بەدەستی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم لە جادەی خوڕەم ئاباد دەکوژرێت. هەواڵدەری هەنگاو: ماشینی کا
خەبات مێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ۲۲ی خاکەلێوە، کاسبکارێکی کورد بەدەستی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم لە جادەی خوڕەم ئاباد دەکوژرێت. هەواڵدەری هەنگاو: ماشینی کاسبکارێکی کورد بەناوی محەممەد سادقی، لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا ناوبراو گیان دەسپێرێ. جێی باسە محەمەد سادقی هیچ جۆرە کەل و کەلوپەلێکی هەڵنەگرتووە و هێزەکانی ڕژیم بەبیانوی ڕاگواستنی کەل و پەلی قاچاغ، ماشینی ناوبراویان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە، کوشتن و بریندارکردنی کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە بەبیانوی ڕاگواستنی کەل و پەلی قاچاغ و ... بەردەوامی هەیە.