خەبات مێدیا: لەماوەی سێ مانگی زستانی ساڵی ڕابردوو دا (1399)، 199چالاک و لێکۆڵەری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و لایەنگری حیزبە کوردییە سیاس
خەبات مێدیا: لەماوەی سێ مانگی زستانی ساڵی ڕابردوو دا (1399)، 199چالاک و لێکۆڵەری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و لایەنگری حیزبە کوردییە سیاسییەکان، گیراون و زیندانی کراون.
ڕێژەیەک لەو ئامارە 199،لەدوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تاکاتی دادگاییکردنیان بە مەرجی دانانی بارمتە ئازاد کراون و 55کەسی دیکەش لەم دادگاییەدا بە 6 هەتا 12ساڵ زیندان سزادراون، و هەروەها دوو زیندانی کورد بەتاوانی ئەمنییەتی دژ بە ڕژیمی ئێران حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە.
ئەم 55 زیندانییە کە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا مەحکووم کراون، بە 168ساڵ و 10مانگ کە بەشێوەیەکی گشتی دەکاتە 2026 مانگ، حوکم دراون.
گرتن و مەحکووم کردنی 199 چالاک و لێکۆڵەری کورد لە وەرزی زستانی ساڵی ڕابردوودا لە کاتێکدایە کە لەماوەی مانگەکانی بەهار و هاوینی هەمان ساڵدا 441کەس لە خەڵکی ئاسایی، چالاکی مەدەنی و سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێران، بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی و سیاسی دژ بە ڕژیمی ئێران و قازانجی ڕژیم دەستبەسەر کراون، بەم پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە ساڵی ڕابردوودا نزیک بە 640کەسیان گرتووە.