پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نزیکی 2300پەنابەر لەماوەی ساڵی 2020 لە ڕێگای ئورووپا کوژراو بێسەروشوێن بوون.

نزیکی 2300پەنابەر لەماوەی ساڵی 2020 لە ڕێگای ئورووپا کوژراو بێسەروشوێن بوون.

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی 6ی خاکەلێوە، دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری پەنابەری، باسی لەوەکردووە کە لەساڵی 2020نزیکی 2300پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئورووپا

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی 6ی خاکەلێوە، دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری پەنابەری، باسی لەوەکردووە کە لەساڵی 2020نزیکی 2300پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئورووپا کوژراون و بێسەروشوێن بوون.
بەپێی بەراوردی سەرژمێرییەکان، ژمارەی قوربانیان لەساڵی ڕابردووی زایینی لەچاو ماوەی ساڵی پێشووتر واتە ساڵی 2019 زۆرتر بووە.
هەروەها بەپێی ڕێژە فەرمییەکان، نزیکی 2095 پەنابەر لەساڵی 2019، و 2344پەنابەر لە ساڵی 2018 لە ڕێگای ئورووپا بوونەتە قوربانی.
هەرچەند ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی کە لەساڵی 2020خۆیان گەیاندۆتە ئورووپا گەیشتۆتە کەمترین ڕێژە لە دەیەی ڕابردوو، بەڵام ڕێژەی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوون لە ڕێگە دەریاییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەرەوەیە.
زۆربەی ئەو پەنابەرانە ناچاردەبن لەسەر قایەق لە دەریاکان تێپەر ببن کە ڕێگایەکی بێ متمانە و مەترسیدارە.
هەروەها لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا بەهۆی کۆڕۆنا سنووری وڵاتانی ڕێگەی ئورووپا بە توندی ڕاگیراوە.
لەسەرەتای ساڵی 2021تا ئێستە 300 پەنابەر بۆگەیشتن بە ئورووپا لە ڕێگای دەریا، بوونەتە قوربانی.


3 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نزیکی 2300پەنابەر لەماوەی ساڵی 2020 لە ڕێگای ئورووپا کوژراو بێسەروشوێن بوون.

نزیکی 2300پەنابەر لەماوەی ساڵی 2020 لە ڕێگای ئورووپا کوژراو بێسەروشوێن بوون.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن