پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی به‌بۆنه‌ی ٤٠ مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی به‌بۆنه‌ی ٤٠ مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

خەڵکی تێکۆشەری ئێران و کوردستان! هۆگرانی رێگەی ئازادیی! لە رێبەندانی چل ساڵ لەمەوپێش، خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە یەک دەنگ...

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی 57ی گەلانی ئێران


 

خەڵکی تێکۆشەری ئێران و کوردستان! هۆگرانی رێگەی ئازادیی! لە رێبەندانی چل ساڵ لەمەوپێش، خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە یەک دەنگ لەبەرانبەر دیکتاتۆریەتی شا ویستانەوە و توانیان کۆتایی بە تاج و تە ختی 2500 ساڵەی بنەماڵەی شایەتی بێنن. کۆتایی هێنان بەو نیزامە ناکارامە و چەوسێنەرە،وەرچەرخانێکی گرینگ بوو لە مێژووی ئێراندا. خەڵکی ئێران بە ئومێدی وەدیهاتنی سەردەمێکی باشتر و هاتنە سەر حوکمی سیس 
تەمێکی جەماوەر پەسەندو هاوتەریب لەگەڵ قازانجەکانی گەلانی ئێران نوقمی شادی بوون. بەلام مخابن ئەو خۆشیە زۆری نەخایاند و خومەینی و دارودەستەکەی بە فریو و چاوبەست توانیان سوار شەپۆلی هەستی خەڵک بن و جڵەوی شۆڕشی گەلانی ئێران بگرنە دەست و بناغەکانی نیزامە نامرۆڤانەکانیان دابمەزرێنن. مەودای خۆشیەکان بە هۆی ئەو سەرکەوتنە مەزنە و کارەساتی ئاڵۆزبوونی خەونی ئازادی و دیموکراسی بە هاتنە سەرکاری ئاخوندان ئه‌‌‌وەندە کورت بوو کە خەڵک دەرفەتی بیرکردنەوە و تێروانین لە دەرکەوتە پڕ کارەساتەکانی ئەو بریارە نەشیاوەیان لێ سەندرایەوە. خەڵکی بەش مەینەت کە تازە لە زۆر و ئیستبدادی نیزامێکی درندە رزگاریان ببوو، دڵخۆش بوون بە بەڵێنیەکانی خومەینی و ئاخوندەکانی دەوربەری، کە لە حەقیقەت دا تەنیا بۆ فریوی جەماوەری ئێران بوو و بە داخەوە لە سەرەتادا ئەو فریوکارییە پڕ تێچویە بۆ خەڵک هەستی پێنەکرا. ئەوەی جێگەی شانازییە هەر زوو نەتەوەی کورد بە زۆرینە و بەشێک لە پێکهاتەی گەلانی تری ئێران سیاسەتی دزێوی ئەو نیزامەیان بۆ دەرکەوت، بە تایبەت کە ئاخوندان هەڵبژاردنێکی فورماڵیتە و بێ بنەما یان کە تەنیا دووبژاردەی ( جمهوری ئیسلامی بەلێ یا نەخێر) جێ‌ بەجێ‌ کرد کە خودی ئەو هەڵبژاردنە شێواو و بزڕکاوە سەرەتای دەست پێ‌ کردنی حکوومەتی ئیستبدادی و مەزهەبی بوو لە ئێراندا. ئەو بڕگە پڕ لە شانازیەی مێژووی خەباتی گەلەکەمان کە هەر لەسەرەتاوە بە هەستیاری و وریاییەوە هەلس و کەوت لەگەڵ ئەو نیزامە کرا و لە هەڵبژاردنەکانی 12ی خاکەلیوەی 58 یش بە ڕەدکردنەوەی نمایشی هەڵبژاردنەکان لە شکڵی جوڵەیێکی سیاسی ژیرانە خۆی دەرخست بە تەواوی مەشروعیەت لەو نیزامە لە ئاستی کوردستان دا سەندرایەوە. ئەمرۆ لە پاش ئەو ساڵانە هەولێک لەئارادایە لە ژێر ناوی جینایەت و ستەمە لەرادەبەردەرەکانی سیستەمی ئاخوندی لە ئاستی جینایەت و دیکتاتۆریەتی نیزامی پاشایەتی کەم بکرێتەوە و بە جۆرێک بریاری کۆتایی هێنان بە نیزامی پاشایەتی لە لایەن گەلانی ئێران بە هەڵە لێک بدرێتەوە کە لە حەقیقەت دا خاوەنی ئەو تێفکرینە هێشتا خەیاڵی گەڕانەوەی ئەو نیزامە گەندەلەیان لەسەر دایە و لەهەوڵ دان لەو رێگەیەوە مەشروعیەت بۆ خۆیان ودەست بێنەوە. ئاستی ستەم و دیکتاتۆریەتی رژیمی پاشایەتی نە تەنیا لە لوتکەی خوێدابوو و ژیانی خەلکی ئێران بە گشتی بەرەو نالەباری بردبوو بەڵکو دەکرێ‌ بوترێ تەنانەت سیاسەتە هەڵەکانی رژیمی پاشایەتی یارمەتیدەری خومەینی بوون تا بتوانێ‌ بەرنامە شوومەکانی خۆی چاکتر بچەسپێنێ‌ و فکر و بەرنامە سەدە نێوەراستیەکانی بخاتە بواری پراکتیک. 

جەماوەری خۆراگری ئێران و کوردستان! ئەمرۆ لە پاش 40 ساڵ حکوومەتداری ئاخوندان کارنامەیێکی وەها رەش و پڕ شەرمەزاری لە هەموو رەهەندە سیاسی و دینی و کۆمەلایەتی و کلتووری و ئابوورییەکان تۆمار کراوە کە سنووری هەموو جینایەت و ستەمێک بەزێندراوە و باس کردنی هەرکامەیان تەزوو بە لەشی مرۆڤایەتی دادێنێ‌ . سیاسەتی ئاخوندان لەماوەی ئەو 40 ساڵە زیاتر و زیاتر پێشێلکردنی هەموو پێوانە و پێوەرە مرۆڤایەتیەکان و بە کویلە کردنی تاکەکان و هێشتنەوەی ئینسانەکان لەخزمەتی بەرنامە و بۆچوونە سەدە نێوەراستی و نادیموکراتیک و ئیدئۆلۆژییەکانی دەسەڵاتی ئیستبدادی بووە. پەرەدان بەو ئیدئۆلۆژییە نامرۆڤانەیە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەو بەشە لە تراژیدیا پڕ کارەساتەیە کە خەڵکی ئێران بەهاێکی زۆریان بە هۆیەوە دا و هەموو خێر و بیری ئەو وەلاتە خرایە خزمەت تاقم و گرووپە ترۆریستیەکانی سەرانسەری ناوچەکە و جیهان و بەشی خەڵکی ئێران تەریک کەوتنەوە و گەمارۆی ئابووری و هەژاری و بێکاری و خەسارە کۆمەلایەتیەکانە. ژمارەی پێوانەیی لە هەموو بەستێنەکانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ وەک زیندانیانی سیاسی، ئیعدام، سەرکووتی رۆژنامەوانان و داخستنی بلاوکراوەکان، سانسوری ئینتەرنێت و مافی ژنان و کەمینە ئایینەکان ، مافی نەتەوەکان، سەرکووتی کریکاران و باقی چین و توێژەکانی کۆمەلگا و نەبوونی پێوەرەکانی خۆشی و پەرەدان بە هەژاری و مادەی هۆشبەر و خەسارەکۆمەلایەتیەکان لە بەرهەمەکانی ئەو سیستەم و نیزامە بوونە و خەڵکی تا سنووری تەقینەوەی رقی پەنگخواردووی چەندین ساڵە بردووە و سەردەمێکی هاوشێوەی ساڵەکانی 57 ی خوڵقاندووە.

هاوشێوە بوونی قۆناغی ئێستا لەگەڵ ساڵی 57 راستیەکە کە تەنانەت لە دەمی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی خودی دەسەڵاتی ئاخوندی ئاماژەی پێ دەکرێ‌ و مەترسیەکانی راپەرینێکی جەماوەری کە ئاکامەکەی رووخانی کۆشکی ستەمی ئاخوندان بێ زیاتر لە هەرکاتێکی تر هەستی پێدەکرێ‌ و نوقم بوونی ئێران لە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان و تەنانەت قەیرانە جوگرافی و ژینگەییەکان سەرباقی هەموو جم و جووڵە نارەزایەتیەکانی تر ترسی خستۆتە ناو دڵی ئاخوندان و لە تریبونەکانی دەسەڵات شاهیدین کە هەر جارەو بەرپرسێک داوای دان بە خۆداگرتن و خۆراگری لەبەرانبەر فشارەکان لە خەڵک دەکەن و کەوتوونەتە پارانەوە. ئەوەی جێگەی خۆشیە خەڵکی ئێران بە ئاستێک لە تێگەیشتن و وریایی گەیشتوون کە هیچ هومێدێکیان سەبارەت بە ئیسلاح و گۆڕانی ئەرێنی دەسەڵات و نیزامە نەماوە و ئەو سیستمە دیکتاتۆریە هیچ مەشروعیەتێکی نەماوە و خەڵک بە ئاشکرا داوای رووخان و نەمانی ئەو رژیمە دەکەن و جوڵەیان لەو پێناوە دا دەست پێکردووە و هاواری رووخان روژلەدوای رۆژ بە هێزتر و بەبڕشتر دەبێ. ئەو قۆناغە هەستیارە کە چارەسەر کردنی قەیرانەکانی بۆ دەسەڵات بە تەواوی دژوار و وەدی نەهاتوو کردووە هاوکات بەرپرسیارەتیەکانی خەڵک و بەرەی ئازادیخوازانیشی زیاتر کردووە و پێویستە لە پێناو یەکخستنی دەنگ و گووتارێکی هاوبەش هەنگاوی بەکردەیی و واقعیی هەڵ بهیندرێ‌ و هەموو لایەنەکان لە راست وەدیهاتنی نیزامێکی دیموکراتیک و خەڵکی و پارلەمانی هەموو هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە لە ئاستی کوردستان بەرەێکی واقعی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان دروست بێ و ئەو بەرەیە بگوازریتەوە بۆ ئاستی ئێران و هاوکارییەکان لە پێناو نەمانی دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان بەرفراوانتر بکرێتەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک حیزبێکی خاوەن مێژووی زیاتر لە سێ دەیە خەبات و تێکۆشان لەبەرانبەر رژیمی ئێران و تەشکیلاتێکی خاوەن پێگەی کۆمەلایەتی و بە پرەنسیپ و بەرنامە و خاوەن سەربەخۆیی سیاسی دەستی هاوکاریی بۆ هەموو ئازادیخوازێک درێژ دەکات و لە هەردوو ئاستی کوردستان و ئێران دا لەو پێناوەدا تێکۆشاوە و تێدەکۆشی و لە ئێستاشدا لەسەر ئەساسی کۆمەلێک بنەمای دروست و واقعیی لە هاوپەیمانەتی ئۆپۆزسیونی دیاری ئێران دایە و داواکارە لەسەر ئەساسی کۆمەلێک ئەسلی بنچینەیی و ریشەیی یەک لەوان رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی و دامەزراندنی حکومەتیکی دیموکراتێک کە هەموو دەنگ و رەنگێکی جیاواز کۆبکاتەوە ئەو جۆرە هاوکاریی و هاوپەیمانەتیانە بەرفراوان بکرێنەوە و پرۆسەی کۆتایی هینان بە دیکتاتۆریەتی ئاخوندی خیرایی زیاتری پێ ببەخشرێ‌.

بروخی رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان.

سەرکەوێ‌ خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

21ی رێبەندانی 1397


5 ساڵ و 9 مانگ و 10 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی به‌بۆنه‌ی ٤٠ مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی به‌بۆنه‌ی ٤٠ مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن