شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە...

سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە...

یادی سەروەران

یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە...
گەلانی ستەم لێکراو ژێر دەستی زۆردارانن و چەوساوەی ستەمکارانن.
دەسەڵاتدارانی بێ بەزەیی بوونە دەریالوش و بە هیچ شتێک تێر نابن. گەلان تاڵان دەکەن و وڵات دەگرنە ژێر دەست و سەروەت و سامانیان ڕاماڵ دەکەن. دەسەڵاتداران هەموو کردەوەیانە و هەموویان بە یەکتری دەڵێن (نەمن دەنگ ونە تۆ دەنگ) پشتیان لە یەکتری کردووە دەمیان ژاندۆتە کەلاکی بێ چارەو بێ دەسەلاتان. ئەوەی کەوت کەس نییە دەستی بگرێ و سەری ژێر خۆی کەوێ کەس نییە ڕاستی کاتەوە، کەس بە هاواری لێقەوماوان نایێ و کەس لەسەر هەژاران هەڵ ناقرێ. هەژار و ژێر چەپۆکەکان دەبێ بۆ خۆیان فریای خۆیان بکەون و خۆیان لە هاواری یەکتر بێن. گەلانی ژێر چەپۆکی ژێر دەست هەر خۆیانن کە خۆیان ڕزگار دەکەن هەر دەبێت خۆیان ڕاپەڕن و باری گرانی زۆرداران لەسەر خۆیان لابەن و ئازادی و سەربەخۆیی و کامەرانی و شادی بۆ خۆیان پێک بێنن. گەلی کوردی لێقەوماوی خاک دابەشکراوی حەق فەوتاو، وەک هەموو لێقەوماوانی تری جیهان دەبێ خۆی فریای خۆی کەوێ. دەبێ کوردی لێقەوماوی خاک دابەشکراو خۆی تاو داتە خەبات و بەربەرەکانێی زۆردارو داگیرکەران. کارگەرو ڕەنجدەران کە بەشی زۆری گەلی کوردن، زیاتر لە هەموو کەس هەست بە ستەم دەکەن و خەبات و تێکۆشان بە ئەرکی سەرشانیان دادەنێن، دەبینن کە ڕێبازی سازمانی خەبات چونکە ڕێبازی کوردایەتیە، بۆتە جێگەو پێگەی هەژاران و ڕەنجدەران لە هەموو لایەکەوە لێی ئاڵاون و دێنە ڕیزیەوە. دەبینێ کاروانی شەهیدان کاروانی هەژار و چەوساوانە بەرەو بەهەشت و ڕەزای خودا ڕێ دەکەون.
فیداکاری و لە خۆبردوویی ئەوانە بێ وێنەیە. چونکە چاک ئیمانیان بە پێویستی و زەرورەتی خەبات هەیە و ئەوان چاک دەزانن کە چەوساوەیی گەلی کورد بە دەست بێگانەی داگیرکەر بۆتە هۆی دواکەتن و ڕۆح شکاوی ئەو گەلەو گەشەی لەدڵیان نەهێشتووە. هەر شەهیدێکی سازمانی خەبات دەیگری نمونەی ئازایی و قارەمانییە چونکە تا ئیمان پتەوتر بێت بە خەبات داخ لە ستەمگەر زۆرتر دەبێ. تێکۆشان و خۆ بەختکردن و فیداکاری زیاتر دەبێ.
بەهبەە ! چەند خۆشە یادی شەهیدە بەنرخەکان کە لای خەڵک سەربەرزن. گوڵی مەجلیس یادی سەروەری ئەمڕۆمان , ئیسماعیل سلێمان زادەی ساردە کوێستانیە.
ئیسماعیل لە بنەماڵەیەکی کاسب و بەخۆوە ژیودا لە دایک بووەو تەمەنی خۆی لە سەرەتای مێر منداڵیەوە هەتا کاتی شۆڕشی کوردستان بە ڕەنج و هەوڵی خۆی و زەحمەتی زۆر بۆ پەیدا کردنی بژیوی گوزەراندووە. پاشان ئەرکی پەیاکردنی بژیوی خاوخێزانێکی زۆری بەئەستۆوە بووە. لەگەڵ ئەوەش دا کە ژیانی خاو خێزانێکی زۆری بە ئەستۆوە بووە هەستی نەتەوایەتی و باوەڕ بە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی و داخ لە ستەمگەران و داگیرکەرانی کوردستان هانی دا کە لە خەباتی پیرۆزی کوردستان هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتیەوە.
لە سەرەتای ساڵی 59 دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتی لە سازمانی خەبات داو زۆر بە دڵسۆزی و لێ بوردووییەوە لە خەباتی حەقخوازانەی گەلەکەمان بەشداری کرد. تا لە ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 1361 دا لە گوندی یەکشەوە لە پشتی بۆکان لەگەڵ شەش هەڤاڵی تێکۆشەر، شەش برای کوردپەروەر و بەنرخ کە سەردەستەی شەهادەتیان کاک وریا ئارام بوو. شەهید ئیسماعیل لە پلەی بەرپرسیارەتی نیزامی دا شەهیدبوو، بوو بە یەکێک لە حەوت ئەستێرەی پڕشنگ داری ئاسمانی خەبات و بەڕێز و بە سەر لە هەندایەکی لە گۆڕستانی گوندی شنکی کەندی لە پەنای یەک دا نێژران.
شەهیدان نامرن سمبوڵی ئازادین شاخی سەر بەرزن فەخری میللەتن
(پەژار)


3 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە...

سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە...



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن