خهبات مێدیا: ئێوارهی ڕۆژی ١١ی خاکەلێوە، سکرتێری گشتی سازمانی خهبات کاک بابهشێخ حوسهینی، وهک میوان بهشداری له کۆبونەوەی دەورەیی و ساڵانەی شۆڕای میللی مقا
خهبات مێدیا: ئێوارهی ڕۆژی ١١ی خاکەلێوە، سکرتێری گشتی سازمانی خهبات کاک بابهشێخ حوسهینی، وهک میوان بهشداری له کۆبونەوەی دەورەیی و ساڵانەی شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران کرد که بە ئامادەبوونی خانمی مریەمی ڕەجەوی و ئەندامانی شۆڕا بهڕێوهچوو .لهو کۆبونهوه گرنگهدا سکرتێری گشتی سازمان، کاک بابهشێخ حوسهینی، وتارێکی پێشکهش به ئامادهبوان کردو له ووتارەکەدا جارێکی دیکە پێداگری سازمانی خەبات و بۆچونی جهنابیان لە سەر سیاسەتی دروست لە پێوەند بە جوڵانەوەی ڕەوای کوردستان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دووپات کردەوە، و باسی لە گرینگی شۆڕشی گەلی کوردو ئەو گشتە ستەمانەی ڕژیمی ئاخوندی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان دەیکا کرد. له درێژهی ووتارهکهی سکرتێری گشتی دا ئاماژه به دژایەتی ڕژیمە دیکتاتۆرەکان لە ئێران لە بەرانبەر گەلی کورد و بە تایبەت دژایەتی ڕژیمی شا، و ڕژیمی ئاخوندی لە بەرانبەر گەلی کورد کرا و ڕایگهیاند که: شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران وەک تەنیا ئالترناتیوی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، دەوری بەرچاوی لە بەرەوپێش بردنی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی جوڵانەوەی سەرانسەری ئێران، لە جیهاندا هەیەو هەروەها لە ڕێبەرایەتی کردنی ئەو جوڵانەوەیە بە هاوکاری سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران چالاکانە تێ دەکۆشێ.
له کۆتایی ووتارهکهی سکرتێری گشتی دا ئاماژه به دووپاتکردنهوهی هاوپەیمانێتی سازمانی خهبات لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شوڕای میللی مقاومەتی ئێران و سوور بوون لە سەر خەباتی بەردەوام لە پێناو ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران کرایهوه. شایهنی باسه لهو کۆبونهوهدا چهندین ووتاری گرنگ پێشکهش کران کە ووتاری خانمی ڕەجەوی جێگەی سەرنج و گرینگی زیاتر بوو بە تایبەت لە بەشێک لە ووتارەکەیدا پێداگری لە سەر دابین کردنی مافی خودموختاری بۆ گەلی کوردو گەلانی ئێران کردەوە.