یادی سەروەران
یادی سەروەران کۆڕێکە کە یادی شەهیدانی تێدا دەکرێ بۆ زیندوو کردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی
یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)
یادی سەروەران کۆڕێکە کە یادی شەهیدانی تێدا دەکرێ بۆ زیندوو کردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی بەیانە و نمی بارانی بەهارییە کە لە دڵی مردووان وگیانی دەنگ پەڕیوان و ورە چوان دەبارێ، یادی شەهیدان داچڵەکێنی ئەوانەیە کە لە گوێی گا دا خەوتوون بە هەموو ڕوداوێک دەڵێن بەتوون. لە تەڕ خواردوویانە و لە وشکی نوستوون. یادی سەروەران، سەروەری سوور پۆش دێنێتەوە بەرچاو کە سەروەرانی دایکانی چاو بەگریان دەکەن، کە دایکان لەگەڵ هەنیسکان و فرمێسکی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی سەر گۆنایان دەسڕنەوە و لێوی خۆیان بەددان دەپچڕێننەوە کە دوژمن خوێنی ڕوومەت نەبینێ و دەنگی شیوەن نەبیستێ. یادی سەروەران خوێنی سوور وسوێری شەهیدان بە برینی ساڕێژی شۆڕشگێران دا دەکا و دەکوڵێتەوە و سۆی دێنێتەوە، یادی سەروەران هەستان دەبزوێنێ و بەستان دەشکێنێ و بەندان دەپسێنێ. یادی سەروەران یادی شەهیدانە و پەیمان گرێدانە کە خوێنیان وشک نەبێتەوە و ڕێبازیان کوێر نەبێتەوە، بەتایبەت شەهیدێک کە برینی، برینی دڵانە پڕیشکی پەژارەی دەستە چیلەی کڵانە. دیارە بەڕێزی و زۆر ڕێزی، بۆ وێنە شەهیدێکی کەم وێنە کاک سادقی زەندی ناوی سازمانی(قانیع) پێشمەرگەی بەبیرو ژیرو لێزان و بە ئیمان و کادری بە باوەڕ و خوا پەرەست و بەبڕشت. شەهید قانع کوڕی بایز لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دێی (خمانە)ی شارباژێری کوردستانی گەرمێن لە دایک بووە. لە ڕێکەوتی 1360 چەکی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە شان کرد. شەهید قانع لە فێرگەو قوتابخانەکانی کوردستانی گەرمیان دیپڵۆمی وەرگرتبوو. خوێندەوارێکی باش بوو. شەهید قانع باوکی لە بنەڕەت دا خەڵکی قورمێشی ناوچەی بۆکان بوو. بەو هۆیە دڵی بولای شۆڕشی کوردستانی ئێران چوو بوو. ئەوە بوو هاتە ناو کوردستانی کوێستان و هاتە ناو ڕیزی سازمانی خەباتەوە. شەهید قانع زۆر باوەڕی بە شۆڕشی کوردستان لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات هەبوو. تێکۆشانی لە ناوچەی گەورکی مەهابادو بۆکان ودۆڵی میرەدێ دەکرد. جوێ لەوە لەبەر بەرەکانی جەنگیش دا چاوی نەدەترسا.
شەهید قانع یەکێک لە شەهیدانی 16ی خەکەلێوەیە، یەکێک لە کاروانی شەهیدانی یەک شەوە