خەبات مێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۰ی خاکەلێوە، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کاسبکاران لە بەرزاییەکانی مەرزی شنۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی حەکیم عوسمانی تەم
خەبات مێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۰ی خاکەلێوە، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کاسبکاران لە بەرزاییەکانی مەرزی شنۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی حەکیم عوسمانی تەمەن ۳۰ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، بە سەختی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەر ڕەوانەی شارۆچکەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: جێی باسە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئیسماعیل ڕەحیمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار دەکرێت و بۆ چارەسەری برینەکەی بەهەمان شێوە ڕەوانەی کوردستانی عێراق کراوە.