خەباتمێدیا: بەمەبەستی پرۆتستۆ کردنی 40 ساڵ دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندان لە وەڵاتی سوییس گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەرێوەچوو.
خەباتمێدیا: بەمەبەستی پرۆتستۆ کردنی 40 ساڵ دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندان لە وەڵاتی سوییس گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەرێوەچوو.
رۆژی شەممە 9ی فێوریەی 2019 لە شاری بیرنی وەڵاتی سوییس گردبوونەوەیەکی جەماوەری پێکهاتوو لە تێکڕای پێکهاتەکانی ئێران، بەرێوەچوو. ئەم گردبوونەوە بە مەبەستی نارەزایەتی بە 40 ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێران ئەنجام درا کە ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو وەڵاتە بەشداریان تێدا کرد.
ئەم گردبوونەوە جەماوەریە لەلایەن کۆمیتەی هەنگاو بۆ نارەزایەتی بە چل ساڵ ترۆر، ئێعدام و شکەنجە لە کۆماری ئیسلامی، بانگەوازی بۆ کرابوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسیی و ئێرانیانی نیشتەجێ لە سوییس تیایدا بەشدار بوون.
بەشدارانی گردبوونەوەکە بە دانی دروشمی جۆراوجۆر مێژووی نگریسی دەسەڵاتی ئاخوندانیان لە 4 دەیەی رابردوو مەحکوم کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە بەردەوام بن لە فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و تا روخانی تێکرایی ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ خەڵکی ئێران بمێننەوە