خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ بلینکن، وەزیری کاروباری دەرةوەی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوە، مەبەستی ئێرانی بۆ دەستپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم بە هە
خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ بلینکن، وەزیری کاروباری دەرةوەی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوە، مەبەستی ئێرانی بۆ دەستپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم بە هەنگاوێکی هەڵخرێنەر ناوبرد و ووتی: هەڵگرتنی هەنگاوێکی لەو شێوەیە لەلایەن ڕژیمەوە، جیدی بوونی تاران لە وتووێژە ناوکەییەکاندا لە ویەن دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاندووە لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر دروستبوونی تەقینەوە لە دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا، و هەروەها پێش لە دەستپێکی دەوری دووهەمی وتووێژەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوکەیی ناسراو بە بەرجام لە ویەن، مەبەستیەتی کە پیتاندنی 60 لەسەدی دەست پێبکات.
ئانتۆنیۆ بلینکن، لە کۆنفڕانسێکی هەواڵدەری دا لە مقەڕی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری، ناتۆ لە بروکسل، لەپێوەند بە ئێران ووتی، ئێمە لەبەرانبەر ئەو هەڵوێست و هەنگاوەی ڕژیم بۆ پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم بێدەنگ نابین و بەجیدی وەری دەگرین.
هەروەها ووتی، ئەو هەنگاوەی ڕژیم، جیدی بوونی ئێران لە وتووێژەکاندا دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەشێوەیەک کە پێویستی گەڕانەوە بۆ پەیمانە دوولایەنەکان بە ڕێکەوتنی بەرجام تەئکید دەکاتەوە.
لەلایەکی تریشەوە وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فەڕانسە، ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش، ئەو هەنگاوەی ڕژیم بۆ پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم و بەکارهێنانی سانتریفوژە پێشکەوتووەکانی ئای ئاڕ6، یان بە توندی بەجێی نیگەرانی لەقەڵەم دا و ئەوەیان تەئکید کردەوە کە پیتاندنی ئەو ڕێژەیە لە ئۆرانیۆم، هەنگاوێکی جیدیە بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ناوکەیی و لەگەڵ ئامانجە ئاشتی خوازەکان یەک ناگرێتەوە.