پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە کونفرانسی یەکیەتی عەرەبی ئیسلامی

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە کونفرانسی یەکیەتی عەرەبی ئیسلامی

کۆنفرانسێک لە ژێرناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی لە ئێران بەرێوەچوو.

کۆنفرانسێک لە ژێرناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی لە ئێران بەرێوەچوو.

رۆژی چوارشەممە 25ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی، کونفرانسێک لەژێر ناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە جوڵانەوەی ئازادیخوازی بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو و کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وتارێکی تایبەت بە هەڵسوکەوتی رژیم لە حاست سونی مەزهەبەکان و بەگشتی کوردستان پێشکەش کرد. 

کاک باباشێخ لە وتارەکەیەدا تیشکی خستە سەر هەڵسووکەوتە خراپەکانی رژیم لە کوردستان و ئێران و ناوچەکە و وتی: رژیم بەناوی دین نەک هەر خەڵکی کوردستان و ئێران بەڵکوو خەڵکی تێکرا٠ی ناوچەکەی تووشی کێشەی گەورە کردووە. بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها ڕووی لە بەشداربووان کرد و وتی: نوێنەرانی وەڵا٠Žتانی ئیسلامی و عەرەبی بەشدار لەم کۆنفرانسە، هەر وەک ئاگادارن رژیمی خوێنرێژی ئاخوندی لە ماوەی 42 ساڵ دەسەڵاتداری خۆی دا لە هەموو فێل و تەڵەکەیەک بۆ زەربەدان لە ژیانی پێکەوەیی ئیسلامی و ئینسانی لە ئێران و وەڵاتانی ناوچەکە کەڵکی وەرگرتووە. ئەو دەسەڵاتە خۆی بە داشداری ئیسلام دادەنێ، بەڵام لە بنەڕەتدا بە هەموو توانایەوە دژایەتی لەگەڵ ئیسلام و موسڵماناندا دەکا. دەسەڵاتداریی ئاخوندی لە ئێران لە ماوەی 42 ساڵی رابردوودا هەموو توانای بۆ دژایەتی و لێدانی نەتەوەکانی ئێران بەکار بردووە. بەتایبەت خەڵکی کوردستانی ئێران لەلایەن ئەو رژیمە خوێنرێژ و دژە ئینسانیەوە زوڵم و زیانی زۆری لێ کەوتووە.

بەرێز کاک بابەشێخ سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە درێژەی وتارەکەیدا و لە چوارچێوەی سەرکوت و زوڵم و زۆری رژیم لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت پێشرەوانی دینی وتی: رژیمی ئاخوندی دەستی نە لە سونی  و  نە لە هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی کوردستان نەپاراستووە، ئەو دەسەڵاتە مامۆستا مەلا برایمی حیکمەت کە 80 ساڵی تەمەن بوو لەسێدارەدا تەنیا لەبەر ئەوەی سونی بوو. 

کاک بابەشێخ لە درێژەدا ئیشارەی بە هاوئاهەنگی و پێوەندی بزوتنەوەی کوردستان بە جوڵانەوەی سەرانسەری کرد و وتی: سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی سازمان هاوتەریب و دۆستانە لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەت زیاتر لە رابردوودا بۆ ئاشکرا کردنی کردەوەکانی رژیمی بێزرا و دژە ئیسلام و دژە مرۆڤی ئاخوندی لە کۆمەڵی نێونەتەوەیی و ناوچەکە هەوڵ دەدا.

شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لەو کونفرانسە بەرینەدا بەشدار بوون.

 

 


3 ساڵ و 7 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە کونفرانسی یەکیەتی عەرەبی ئیسلامی

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە کونفرانسی یەکیەتی عەرەبی ئیسلامی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن