هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوسەرگیری منداڵان، دیاردەێیکی مەترسیدارە !

هاوسەرگیری منداڵان، دیاردەێیکی مەترسیدارە !
بێهروز ئه‌رده‌ڵان

دیاردەی بەشوودان وژیانی هاووبەش لەنێوان منداڵان، ڕەوتێکی مێژووییە وتایبەت نیە بەوەڵاتێک یان قاڕەێیکی دیاری کراو . بەڵام لە وەڵاتانی ڕۆژهەڵات ئەم کارە زیاترە وئێ

دیاردەی بەشوودان وژیانی هاووبەش لەنێوان منداڵان، ڕەوتێکی مێژووییە وتایبەت نیە بەوەڵاتێک یان قاڕەێیکی دیاری کراو . بەڵام لە وەڵاتانی ڕۆژهەڵات ئەم کارە زیاترە وئێستا هێندێک دەسەڵات ودەسەڵاتدار بەئامانجی گەیشتن بەحەز وخۆزیای خۆیان لە پشت پەرەپێدانی ئەم ڕەویەن و نەک ڕێگریان نەکردووە ،بەڵکوو پەرەپێدەریش بوون . ئەگەرچی زووبەشوودان و هاووسەرگیری پێش وەخت ،زیاتر پێوەندی بە کەلتوورێکی لاواز وکەم کوڕ هەبووە و هەیە ،بەڵام لەوەڵاتانی پێشکەتوو ،ئەم کەلتوورە و پێکهاتە خراپانە شکێندراوون ولەهەمبەر ئەم کارەساتانە کە بنچینە و پایەی کۆمەڵگە وشارستانی دەڕمێنێ، یاسای دژ وتایبەتی بۆدیاری کراوە وبە قانوون ڕێگە لەم دیاردە و حاڵەتانە گیراوە و دەگیردرێت. ڕژیمی ئێران کە پێشێلگەری مافی مڕۆڤە ویاساکانی بەدەر وبەدوورە بۆ ژیانێکی ئەمڕۆیی ، لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا بەشێوەێیکی سیستماتیک کاری بۆ زەواجی پێشوەخت کردووە و پەرەپێدەری ئەم دیاردەیە بووە. لە پێوەند بە کارووباری هاووسەرگیری ، دادگاو مەحکەمەکانی ڕژیم لەحاست ئەم کارە ، کەمتەر خەم وداخراوو بوون و کۆلکەمەلاو زۆرجاریش فەقێ وتەلەبەکان جێگەی ئەم دەزگایەیان گرتۆتەوە کارەکەیان ڕێک خستووە و بەبێ گویدانە تەمەن و پێگەیشتووی مناڵان ،کچان وکوڕانی ژێر 18ساڵیان لێک مارە کردوون . ئەم پەرەسەندنەی ژیانی هاوسەرگیری مناڵان ، وەک زەنگێکی مەترسیدار ئاماژەی پێکراوە و زۆرێک لە لادانە کۆمەڵایەتی و جیابوونەوکێشە دەروونیەکانیان بەستراونەتە بەم دیاردەوە. کۆمەڵگا هەستی بەم مەترسیەکردووە و ڕێکخراوە ناحکومیەکانیش دژبەرین و لەدژی ئەم سیاسەتە ‌نگریسەی دەسەڵات وەستاوونەتەوە.هەوڵی چالاکانی مەدەنی وڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکانی پارێزەری مافی مناڵان ،بۆتە فشارێک بۆ سەر ڕژیم ونوێنەرەکان لەمەجلیسەکەی. ئەو بەناو نوێنەرانەی مەجلیسی ئاخوندی ، گەڵاڵەی پێداچوونەوەی بە مادەی1040ی یاسای مەدەنییان بردە مەجلیس ولە مانگەکانی ڕابردوودا ، پارلمان گەڵاڵەی چاک کردن وپێداچوونەوەکەی لەچوار چێوەی قسەدا پەسەندکرد. ئەو گەڵاڵە تەمەنی هاووسەرگیری بۆ کچان بە 16ساڵ وبۆ کوڕان 18ساڵ دیاری کردووە وشووکردنی کچانی ژێر 13 ساڵی قەدەغەکردووە و هاووکات دەشڵێ کچانی سێزدەساڵ وخوارتریش ، ئەڵبەت دەتوانن بە مۆڵەتی دادگا شوو بکەن!!؟؟؟. هەرچەند گەڵاڵەکە هێندێک بێنەوبەرەیان پێکرد ونەیانتوانیوە تا ئێستا پەسەندی بکەن و بیانووەکەیان بۆ پەسەند نەکردنی ، ناتەواوی گەڵاڵەکەیە . پەسەند نەکردنی ئێستا بۆتە باسێکی گەرمی پارێزەران وموافق وموخالیف. بێگومان ئەم باسە پێوەندی بە گرفت وکێشەێیکی بەرینی کۆمەڵگا هەیە وڕژیم ومەجلیسەکەی بە خۆدزینەوە لە دەرکردنی یاساێیک بەئامانجی ڕێگری کردن ، قەیرانێکی دیکە کەهاووشێوەی ئاریشەکانی دیکەی جامیعەیە ،بەرۆکی خەڵکیان پێگرتووە . ڕژیم لە لاێیکەوە پەرەپێدەری زەواجی پێش وەختە و لەلاێیکی دیکەش حاشا لەم دیاردە دەکات . لەئێرانی ئەمڕۆ هیچ دیاردە وسەرلێشێواێیکی کۆمەڵایەتی کە ئامار وژمارەیکی ڕاستەقینە هەبێت لەبەر دەست نیە ،ئەوەی هەیە نافەڕمیە و دەبێ بۆ باس کردن لەم کێشەو زیانە کۆمەڵایەتیانە ،پشت بە تەخمین ولێدوان وقسەی هێندێک کاناڵ و ڕایەڵکەی ڕێگە پێنەدراو یان ئی دیکە ببەسترێت. ئەم ئامار و ژمارانەی کە بڵاو دەبنەوە ،هێمایە بۆ کارەساتێک کە دەیان وسەدان هەزار مناڵی ژێر 18ساڵ بوونەتە قوربانی پێش وەختی هاووسەرگیری ،کە سەرچاوەکەی کولتورێکی لاوازە بە پاڵپشتی ڕژیمی ئاخوندی ویاسا بەردینەکانی .


بەپێی ئەو ئامارانە 17لەسەدی هاووسەرگیری لە ئێران ،کچانی 12ساڵ تا 17 ساڵ پێکی دەهێنن. ئەم ڕێژەیە ئەگەرچی بە پێی ساڵەکان وسەردەم گۆڕانی بەسەر هاتووە وزیاتر بەرەو هەڵکشان ڕۆشتووە ،بەڵام جیابوونەوەی بێ پێشوونەی ئەو هاووسەرانەی تۆمار کردووە وبەپێی سەرژمێریەکان ،95000 حاڵەتی جیابوونەوە لەماوەی 5 ساڵدا لەنێو ئەم کەسانەدا تۆمار کراوە. جیابوونەوەی هاووسەران بەم ڕێژەیە ،زیانێکی قەرەبوونەکراوەی کۆمەڵایەتی بەدوودا دێت. ئەو ئافرەتە کەم تەمەنانەی کە بەشوو دەدرێن ،زیاتر بەئامانجی چێژ ولەزەت بردنی پیاوانی بەتەمەنە وبە بێ بیر کردنەوە لە داهاتووی ئەم مرۆڤانە ،ئەمانە تەنیا ئارمانیان تاودانی ئاسپی حەزیا وخۆزگە چەپەڵەکانیانە .. ئاخوندان وبێچوەکانیان وەک پەرەپێدەری ئەم کارە و هێنانەوەی حیلە شەرع بۆ زەواجی پێش وەخت بەپاساوی ڕێگەی پێدانی شەرعی ، کچان مێرمنداڵ دەخوازن . ڕەیی شەهری کەمۆرەێیکی گرینگی ڕژیمە وپێشتر وەزیری ئیتلاعاتی ناو زڕاوی ڕژیم بوو ، بۆخۆی لەگەڵ کچێکی 11ساڵ زەواجی کرد. ئەمەلەکاتێکدایە کە ئەم کارە بەشێوەێیکی بەربڵاوە وهەریەک لە دەسەڵات دارانی ئێستای ڕژیم ، کە ژیانی چەند پاتەی هاووسەرگیریان پێک هێناوە ، بەگووتەی سەرچاوەکان تەمەنی ژنە نوێیەکانیان ، نەگەیشتۆتە 18 ساڵ.


5 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوسەرگیری منداڵان، دیاردەێیکی مەترسیدارە !

هاوسەرگیری منداڵان، دیاردەێیکی مەترسیدارە !



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن