خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بەناوی زەڕین تاج ئەلقاسی، لە شاری سنە بەکوژراوی دۆزراوەت
خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بەناوی زەڕین تاج ئەلقاسی، لە شاری سنە بەکوژراوی دۆزراوەتەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی 14ی خاکەلێوە، کاتژمێری دەی بەیانی، بەئامانجی چون بۆ نەخۆشخانە لەماڵ دەردەچێ و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، کچەکەی ئاگاداردەکاتەوە، بەڵام چەندین کاتژمێر تێپەڕ دەبێ و هەر دیارنابێت. خێزان و منداڵەکانی دەکەونە سۆراخی و ماوەی دە ڕۆژ هەموو نەخۆشخانە و شوێنەکان دەگەڕێن، بەڵام پاش دە ڕۆژ شوانێک لە کێوەکانی گوندی کانی بوچکە تەرمەکەی دەدۆزێتەوە و هەواڵ ئەداتە پۆلیس. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بکوژی ناوبراو گیراوە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە. بەپێی ئەوەی زێڕ و خشڵی کوژراوەکە لە ناو ماشینی بکوژەکەدا بووە، وێدەچێ هۆکاری کوشتنەکەی دزی بێت.